fbpx
Shadow Shadow

رۆیتەرز: کۆگاکەی حەشدی شەعبی بۆردومان کراوە

23:05 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، کۆگاکەی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین گڕی نەگرتووە، بەڵکو بۆردومان کراوە.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی ئابی 2019، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ‌هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەلەد گڕی گرت.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز کۆگاکەی حەشدی شەعبی مووشەکی تێدا ئەنبار کراوە بۆیە کراوەتە ئامانج.

.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران لە هیچ شوێنێکدا لە ئەماندا نابێت و لە هەر ناوچەیەک موشەکەکانی بپارێزێت بۆردومانی دەکەن..

.

بەپێی چەند میدیایەکی عێراقیش، لە بۆردومانی ئەو کۆگایەدا کوژرا و بریندار هەیە بەڵام تا ئێستا ژمارەکەیان نازانرێت.

.

بەپێی زانیارییەکان دوای بۆردومانەکە، جموجوڵێکی نائاسایی لە بنکەی ئاسمانی بەلەد هەستی پێکراوە کە گومان دەکرێت سوپای ئەمریکا کەرەستە سەربازییەکانی لە بنکەکە گواستبێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر.

.رۆیتەرز: کۆگاکەی حەشدی شەعبی بۆردومان کراوە رۆیتەرز: کۆگاکەی حەشدی شەعبی بۆردومان کراوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل