fbpx
Shadow Shadow

"لە هەموی ناخۆشتر پاش ماوەیەک کورد هەمو ناڕەحەتییەکانی خۆی بیردەچێتەوە"

کۆچەر بیرکار: جیهان لە ئاستی هەڵقرچان و کوژرانی منداڵانی کورد بێدەنگە

18:42 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

بیرمەندی ناسراوی کورد کۆچەر بیرکار، داوا لە جیهان دەکات بەرامبەر کوژران و ستەمەکانی بەرامبەر کورد بێدەنگ نەبن.

,

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019، کۆچەر بیرکار، بیرمەندی ناوداری جیهانی کورد لە پەیامێکیدا لە فەیسبوک ڕەخنەی توندى لە بێهەڵوێستی جیهان گرتوە بەرامبەر هێرشکارییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: “دنیایەکی زۆر سەیرە، چەند ساڵ لەمەوپێش چەند کەسێک لە پاریس کوژران، نیوەی دنیا هاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆیان، ماڵێک سووتا، تەواوى دنیا هاتە جۆش بۆی، بەڵام ئەوە چەند ساڵە شاری کوردان ئاگرباران ئەکرێت و وڵاتی کوردان خاپوور ئەکرێت و مناڵی کوردان هەڵئەقرچێ کەچی خەڵکی ئەم دنیایەش ئەڵێی تەماشای فیلم ئەکەن، ئەم دنیا قۆڕە هەروا بوە و هەروایش ئەبێت، خوێنی بێدەسەڵات بە هەرزان ئەڕێژرێت”.

,

کۆچەر بیرکار ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە گشتی ناخۆشتر ئەوەیە کە کوردەکە خۆی ئێستە وەک کوورە کڵپەی دێت، بەڵام دوای چەند مانگی تر هەمووی لەبیر ئەچێتەوە و وەک هیچ نەبووبێت ئەڕوا بۆ تورکستان بۆ ڕابواردن”.

,

ئەم وتانەی بیرکار لەکاتێکدایە کەماوەی حەوت ڕۆژە سوپای تورکیا بەهاوکاری کۆمەڵیک گروپی توندڕەوی بەناو ئیسلامی، هەوڵی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان دەدەن و لەزەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکەنە سەر شارەکە و بەهۆی هێرشەکانیشەوە دەیان شەڕڤان و سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتیش ئاوارە بوون.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل