fbpx
Shadow Shadow

کۆچبەرێکی عێراقی لە یۆنان خۆی خنکاند

09:52 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بە کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، دوو کۆچبەر کە یەکێکیان عێراقییە و ئەوی تریان ئەفغانییە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کۆچبەراندا لە یۆنان خۆیان خنکاندووە.

.

ڕێکخراوی (سەکۆی کۆچبەران) لە یۆنان ڕایگەیاند، تەرمی دوو کۆچبەر لە گوندێکی مۆریسی یۆنان لە نزیک سنوری مەقدۆنیا دۆزراونەتەوە کە یەکێکیان عێراقییە و تەمەنی 30 ساڵە، ئەوی تر ئەفغانییە و تەمەنی 32 ساڵە.

.

ڕاشیگەیاند، “کۆچبەرە عێراقییەکە بە هەڵواسراوی لە ڕێڕەوی یەکێک لە هوتێلەکاندا دۆزراوەتەوە و تەرمی کۆچبەرە ئەفغانییەکەش بە هەڵواسراوی لە ژێر پردێکدا بینراوە.”

.

بەرپرسانی یۆنان دەڵێن کە نزیکەى 40 هەزار کۆچبەر و پەنابەر لە کەمپە زۆر قەرەباڵغەکانى دورگەکانى یۆنان لەسەر دەریای ئیجە دەژین و لە دۆخێکی زۆر سەختدا لەکاتێکدا ئەو کەمپانە تەنها بۆ شەش هەزار و 500 کەس شیاون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل