Shadow Shadow

کۆنگرەی بڕۆكسل 7ملیار دۆلار بۆ هاوكاری و ئاوەدانكردنەوەی سوریا دابیندەکات

09:22 هه‌ینی 15 ئادار 2019
article image

 

ناس کورد-

لە کۆنگرەی بڕۆكسل نەتەوە یەكگرتووەكان توانی بەڵینی وڵاتانی بەشدار بەدەست بێنێت بۆ كۆكردنەوەی 7ملیار دۆلار وەك هاوكاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا .

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە، لە کۆنگرەی بڕۆكسل بۆ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هاوكاری سوریا بكەن، وێرای پێدانی ئەو هاوکارییە، بەڵام وڵاتانی بەخشەر، خۆیان بەدوور گرتووە لە بەڵێنێکی مەودا درێژ بۆ هاوکاری سوریا، ئاماژەیان بەوەکردووە “هاوكارییەکی درێژخایەن نابێت، لە كاتێكدا ڕژێمی ئەسەد هەر لەدەسەڵاتدا ماوە”.

 

نەتەوە یەكگرتووكان لە بەرنامەیدایە، بڕی 3ملیار و300ملیۆن دۆلار بۆ ناوخۆی سوریا، 5ملیار و500ملیۆن بۆ ئاوارەكانی سوریا لە وڵاتانی ناوچەكە، كۆبكاتەوە، بۆ ساڵی 2019 .

 

بە گوێرەی ئامارەکان، نزیكەی 12 ملیۆن كەس لە ناو سوریادا پێوستیان بە هاوكاری خێرا هەیە، 5ملیون و600 هەزار پەنابەریش لە (توركیا، ئوردن، عیراق، لوبنان و میسر) پێویستیان بە هاوکاریە، تا ئێستاش یەكێتی ئەوروپا بە گەورەترین بەخشەر ئەژمار دەكرێت، کە بە بڕی 2ملیار و 26ملیۆن دولار هاوکاری سوریای کردووە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل