fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چین زانیاریەکى مەترسیدار لەسەر کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

کۆنگرەیەک بووە هۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا بە جیهاندا.. چیرۆکى ئەو پیاوەى نۆ کەسى تری توشکرد

18:06 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

حکومەتى چین زانیاریەکى مەترسیداری لەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا ئاشکرا کرد و دەڵێت، ماوەى دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە لەشى مرۆڤدا 14 ڕۆژ نییە بەڵکو زۆر زیاترە، بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکیش، کۆنگرەیەکى نێودەوڵەتى لە وڵاتى سەنگافورە بووەتە هۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بە چەندین وڵاتدا.

.

سەبارەت بە زانیاریەکەى حکومەتى چین کە بە مەترسیدار وەسفکراوە هاتووە، ماوەى دەرکەوتنی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە لەشى مرۆڤدا 14 ڕۆژ نییە وەک پێشتر ڕاگەیەنراوە، بەڵکو یەک مانگە، ئەوەش دواى ئەوە ئاشکراکراوە کە پیاوێکى چینى تەمەن 70 ساڵ لە کەرتى هوبى تووشى ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام دواى 27 ڕۆژ کاریگەریەکانى تێیدا دەرکەوتوون، ئەوەش دواى ئەوەى پێش ئەو وادەیە سەردانى خوشکە توشبوەکەى کردوە.

.

ڕونیشکراوەتەوە، ئاشکراکردنى ئەو زانیاریەش دەبێتەهۆى ئەوەى هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا سەختتر ببن، هەروەها یەکێکى تر لە سەرچاوەکانى نیگەرانى تیمە پزیشکیەکان ئەوەیە کە مەترسى هەیە ئەو کەسانەشى چاکبونەتەوە ڤایرۆسەکە بیگوازنەوە بۆ کەسانى ساغ.

.

لەلایەکى ترەوە ڕۆژنامەى “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ى ئەمریکى بڵاویکردوەتەوە، کۆنگرەى نێودەوڵەتى تایبەت بە فرۆشتنە نێودەوڵەتیەکان کە کۆمپانیاى Servomexى بەڕیتانى لە سەنگافورە سازیکرد و 109 کەس تێیدا بەشدابوون هۆکار بووە بۆ گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ چەندین وڵات.

.

ڕونیشکراوەتەوە، یەکێک لەوانە پیاوێکى مالیزى تەمەن 41 ساڵە کە لە کۆنگرەکە توشى ڤایرۆسەکە بووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەى، دواى زانینى ئەوەش چەندین وڵات هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ زانینى ئەوەى کە ئایا چەند لە بەشداربوەکان توشبوون، بەڵام 94 یان گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان و لەوێ نەماون.

 

بەپێى زانیاریەکانى ڕۆژنامەکە، بەرپرسان نەخشەى بەشداربووان و جوڵەکانیان و پەیوەندیەکانیان کێشاوە، هەندێک لەو کەسانەى بەشداربون لە چینەوە بووە، تائێستاش 10 حاڵەتى توشبون بە ڤایرۆسەکە لە شەش دەوڵەتى ئاسیایى و ئەوروپى تۆمار کراوە کە حەوتیان بەشداربووى کۆنگرەکە بوون ئەوانەى تریش ئەوانەن کە پەیوەندیان لەگەڵ کەسە بەشداربوەکاندا هەبوە.

.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشى وتوە، لەناو بەشداربوەکان سێ کەسیان خەڵکى سەنگافورەن، ئەو مالیزیەشى کە توشبووە و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەى ژنەکەى و دایکیشى توشکردوە، پیاوێکى بەریتانیش دواى ئەوەى کۆنگرەکە تەواو بووە چوە بۆ لاى هاوڕێکانى لە شارۆچکەیەک لە وڵاتى فەرەنسا و بەهۆى ئەوەشەوە پێنج کەس لەو شارۆچکەیە توشبون، هەروەها دواى ئەوەى گەڕاوەتەوە بۆ بەریتانیا لەوێش چوار کەسى تر کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵیدا هەبووە توشبوون کە دوانیان کارمەندى تەندروستین.

.

بەپێى دواین ئامار لە وڵاتى چین کە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیە تائێستا 77 هەزار و 954 کەس توشبون کە 21 هەزار و 301 کەسیان چاکبونەتەوە هەروەها، دوو هەزار و 362 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە چەندین وڵاتى تریش دەیان حاڵەتى توشبوون و چەند حاڵەتێکى گیان لەدەستدان تۆمار کراوەو لە دواترینیشیان کۆمارى ئیسلامى ئێران و لوبنان و ئیسرائیل بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل