fbpx
Shadow Shadow

دوو ڕاى جیاواز لەنێو ئەو حیزبەدا دروستبوە

کۆنگرەى یەکێتى بەرەو کوێ؟

20:37 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دەنگۆی دواخستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لەنێو بەشێک لە کادرانی ئەو حیزبەدا دروستبووە و باس لەوە دەکەن کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەیانەوێت کۆنگرە دوابخەن، ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، کۆنگرە دواناخرێت.

,

ئەوەی ترسی زیاتری لای ئەو کادرانەی یەکێتی دروست کردووە، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەیە، کە دوێنێ کەسێک کراوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەرچاوەیەکی باڵاش لەناو ئەو حیزبە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئەوەشی ئاشکراکرد، کە ئەو بڕیارە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و ئەمڕۆ بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە.

,

کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کۆمەڵێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەوڵدەدەن کۆنگرە دوابخەن بۆ کاتێکی دیکە، بۆ ئەو مەبەستەش نالەباری دۆخی عێراق و ناوچەکەیان کردووەتەوە بیانوو”.

,

ئەو کادرە پێشکەوتوەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، بیانویەکی دیکە بۆ دواخستنەکە ئەوەیە کە فریای ئامادەکارییەکان نەکەوتون بۆ کۆنگرە، ئامادەکارییەکانیش بۆ کۆنگرە بۆنی ئەوەی لێدێت کە بیانەوێت کۆنگرەکە دوابخەن، چونکە هیچ بەرەوپێشچونێک لە کارەکاندا نەبوە و نە کۆنفرانسە ناوخۆییەکان بەستراون و نە ئەندامانی کۆنگرەش دیاریکراون.

,

لە بەرامبەردا لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و ئەندام لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “هیچ شتێک نییە بۆ دواخستنی کۆنگرە و هیچ ویستێکی لەوشێوەیەش لە ناو یەکێتیدا بوونی نییە، کۆنگرە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت”.

,

نێروەیی جەختیکردەوە: “بۆ سەلماندانی قسەکانم ئەمڕۆ لیژنەکەمان کۆدەبینەوە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە دەستیپێکردووە”.

,

ئەوەی زیاتر ترسی دواخستنی کۆنگرەی لای بەشێک لە کادرانی یەکێتی دروستکردووە، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەیە کە “شاڵاوی عەلی عەسکەری” کراوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسیش ئەو بڕیارە دراوە.

,

ئەو کادرەی یەکێتی ڕوونیکردەوە، ئەگەر لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرە سور بن، بۆچی پێش چەند مانگێک لە کۆنگرە خەڵک دادەمەزرێنن و دەیکەن بە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی.

,

لەوبارەیەوە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە لەبەر هەستیاری پرسەکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، زانیارییاکانی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: “بەڵێ ڕاستە دوێنێ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بڕیاردراوە کاک شاڵاو بکرێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی”.

,

ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕیارەکە ناڕەزایی لای بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لێکەوتوەتەوە، چونکە دژی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە.

,

لەبارەی ئەو پرسەوە ناس کورد پەیوەندیکرد بە شاڵاوی عەلی عەسکەرییەوە، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل