fbpx
Shadow Shadow

کۆنگرەى بێوەژنەکانى ئەفریکا لەدژی کەسوکاری پیاوەکانیان.. داواکارییەکان چین؟

10:01 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەدان بێوەژنى وڵاتانى ئەفریقیا لە کۆنگرەیەکى گشتیدا داواى مافە زەوتکراوەکانیان لەلایەن خێزانى پیاوەکانیانەوە دەکەن، چالاکانی ئەفریقا دەڵێن کەمى هۆشیارى بێوەژنەکان واى کردووە لەلایەن کەسوکارى پیاوەکانیانەوە ستەمیان لێ بکرێت، سەرەکیترین بەرنامەى کۆنگرەکەش چۆنیەتى ڕوبەڕوبونەوەى قەیرانى بێبەشکردنى بێوەژنەکانە لە میراتى بەجێماوى پیاوەکانیان.

.

لە کۆنگرەکەدا کە لە دۆدۆماى پایتەختى تەنزانیا بەڕێوەچوو، سەدان بێوەژن لە وڵاتانى ترى ئەفریقیا لەوانە کینیا و مالاوى و بەشداریان تیایدا کرد و لەلایەن ڕێکخراوێکى ناحکومیەوە سەرپەرشتى کرا.

پیاتریس موینۆکا، بەڕێوەبەرى کۆنگرەکە دەڵێت: “بێوەژنەکان ڕووبەڕووى زۆر قەیران بوونەتەوە لەوانە زەوتکردنى سەروەت و سامانى پیاوە کۆچکردووەکانیان کە کاتى خۆى پێکەوە ئەو سەروەتەیان کۆکردووەتەوە.”

.کۆنگرەى بێوەژنەکانى ئەفریکا لەدژی کەسوکاری پیاوەکانیان.. داواکارییەکان چین؟

بەڕێوەبەرى کۆنگرەکە دەشڵێت، دواى لەدەستدانى پیاوەکانیان بەهەر هۆکارێکەوە، زۆرجار ئەرکى بەخێوکردنى مناڵەکان و خوێندن کەوتووەتە سەر شانى بێوەژنەکان و کەسوکارى پیاوەکانیشیان هیچ هاوکارییەکیان ناکەن، زۆربەى ئەو بێوەژنانەشى کە لە گوندەکاندا دەژین هیچ هۆشیارییەکیان لەبارەى مافەکانیانەوە نیە و ناشتوانن دەستیان بگاتە یاریدەرێک لەوبارەوە.”

.

بەپێى دەستورى تەنزانیا، بێوەژن مافى لەوەرگرتنى میراتى پیاوەکەى دا بۆ دیاریکراوە بەڵام زۆرجار دابونەریت ڕێگرە لەجێبەجێکردنى، ئەوەش زیاتر بەهۆى ئەوەى کەسوکارى پیاوە کۆچکردووەکەش دەترسن ژنەکە شوو بە کەسێکى تر بکات و میراتى پیاوەکەى لەگەڵ خۆیدا ببات.

.کۆنگرەى بێوەژنەکانى ئەفریکا لەدژی کەسوکاری پیاوەکانیان.. داواکارییەکان چین؟

زۆرجاریش دواى لەدەستدانى پیاوەکەى بەهۆى مانەوەى میراتەکەیەوە فشار دەخرێتە سەر بێوەژنەکە شوو بە براى پیاوەکەى بکاتەوە.

.چالاکانى ئەفریقیاش ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، بەهۆى ئەو دابونەریتەوە هەزاران بێوەژن ڕوبەڕووی هەژارى و دەربەدرى بوونەتەوە.

ساڵى 2015 لیژنەیەکى تایبەتمەند لە پەرلەمانى تەنزانیا هەموارى یاساى جیاوازى ڕەگەزی کردەوە بە تایبەت دواى ڕووداوى دەرکردنی چەند  بێوەژنێک لە ماڵى پیاوەکانیان و بێبەشکردنیان لە بینینى منداڵەکانیان.

.کۆنگرەى بێوەژنەکانى ئەفریکا لەدژی کەسوکاری پیاوەکانیان.. داواکارییەکان چین؟

زۆرجار لە وڵاتانى ئەفریقیادا کەسوکارى پیاوە کۆچکردووەکە بۆ دەرکردنى بێوەژنەکە لە خانووى پیاوەکەى، پەنا دەبەنە بەر ڕێگەى ترس و تۆقاندن لەوانە هەڕەشەى کوشتن و ئازاردانى مناڵەکانى و تەنانەت بۆ ئازاردانیشى، زۆرجار کەسوکارى پیاوەکە تەرمەکەى لە ماڵەوە یاخود لە شوێنێکى نزیک ماڵەوەیان بەخاکى دەسپێرن و بەوتەى چالاکانى کۆنگرەکەش، نەبونى هۆشیارى بێوەژنەکانیش هۆکارێکى ترە بۆ سەپاندنى ئەو دابونەریت و شێوازى دژایەتیکردنە بەسەریاندا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل