fbpx
Shadow Shadow

کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکات بەدواداچوون لەبارەى “تیک تۆک”ى چینییەوە بکرێت

17:13 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆنگرێسی ئەمریکی، داوا لە دەزگا هەواڵگرییەکانى وڵاتەکەى دەکات، بەدواداچوون بۆ تایبەتمەندییەکانى ” تیک تۆک” بکەن، بۆ ئەوەى بزانن ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە تا چەند کاریگەری لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا هەیە.

,

بەگوێرەی کەناڵی حورەی ئەمریکی جاک چۆمەر، سەرۆکی دیموکراتییەکان و تۆم کۆتۆن، سیناتۆری کۆمارییەکان، لە کۆنگریسی ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی دەزگاکانی هەواڵگریی ئەمریکا کردووە، بەدوادچوونێکی ورد بکەن بۆ تایبەتمەندییەکانى “تیک تۆک”، کە تۆڕێکى کۆمەڵایەتیی چینییە.

,

بەگوێرەی هەواڵەکەی کەناڵی حورە، ئەو دوو سیناتۆرە داوایان لە جۆزێف ماگوایەر، جێگری بەڕێوەبەری “سی ئای ئەی” کردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو تۆڕە بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ئامرازێکی سیخوڕى وڵاتی چین نییە بۆ سەر ئەمریکا.

,

ئەو دوو سیناتۆرە ئاماژەیان بەوەشکردووە، مەترسی ئەوەیان هەیە کە ئەو تایبەتمەندییانەى لە تیک تۆکدا هەن، بەشێک بن لە ئامرازێکی بیانی بۆ کاریگەری دانان لەسەر ئەمریکا، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2016 ڕویدا.

,

لە نامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، لەئێستادا زیاتر لە 110 ملیۆن ئەمریکی تیک تۆک بەکاردەهێنن، ئەوەش جێى مەترسییە بۆسەر ئاسایشی ئەمریکا و داوایان کردووە، بەزوترین کات زانیاری ورد لەو باریەوە لەلایەن دزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا کۆبکرێتەوە.

,

لای خۆشیەوە کۆمپانیا چینییەکە وەڵامی ئەو دوو سیناتورەی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوان بەشێوەیەکی سەربەخۆ کار دەکەنن بەهیچ شێوەیەک  پەیوەندییان بە حکومەتی چینەوە نییە.

,

“تیک تۆک” تۆڕێکى کۆمةڵایەتییە لەلایەن کۆمپانیای “پایت دانس”ی چینییەوە دروستکراوە، لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییانەوەى هەیەتى دەتواندرێت گرتە ڤیدیۆیی بەشێوەیەکی ئاسان و پێشکەوتوتر لەنێوان بەکارهێنەرانی ئاڵوگۆڕ بکرێت، لەئێستاشدا زیاتر لە 500 ملیۆن کەس لە جیهان بەکاریدەهێنن.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل