fbpx
Shadow Shadow

کۆنسێرتەکەی نەڤید زەردی هەڵوەشایەوە

20:53 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ )یەکشەممە( هونەرمەندی کورد، نەڤید زەردی، کۆنسێرتێکی گەورە لە شاری لەندەنی وڵاتی بەریتانیا ئەنجام بدات، بەڵام ئەو هونەرمەندە ڕایگەیاند “بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاوەتەوە”.

.

نەڤید زەردی، هونەرمەندی کورد لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە :”بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) باری تەندروستیم تەواو نەبوو دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەیەکم کرد لە لەندەن، پزیشکەکان ڕێگەم نادەن نەخۆشخانە جێبهێڵم و بەهۆی ئەوەوە ناتوانم لە نەخۆشخانە دەرچم”.

.

زەردی ئاماژەی بەوەکردووە :”بەو هۆیەوە ناتوانم کۆنسێرتەکەی سبەینێ (یەکشەممە) ئەنجامبدەم و دوای هەوڵێکی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی هۆڵەکەدا کۆنسێرتەکەمان دواخست بۆ 9ی تشرینی یەکەمی 2019″.

.

ئەو هونەرمەندە پێشتر ڕایگەیاند بوو، کۆنسێرتەکەی گەورەترین کۆنسێرتی مێژووی گۆرانی کوردی دەبێت لە گەورەترین هۆڵ لە شاری لەندەن.

.

نەڤید زه‌ردی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی کورد و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، تائێستا چەند ئەلبومێکی بڵاوکردووەتەوە و زۆرێک لە کلیپەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یۆتیوب زیاتر لە ملیۆنێک بینەری تێپەڕاندووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل