fbpx
Shadow Shadow

کۆنتی لە یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە داوا دەکرێت

22:25 هه‌ینی 05 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە ئیتاڵییەکان یانەی ئەیسی میلان دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی بکاتە ڕاهێنەری یانەکەی.

رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامەکانی ئەمساڵی میلان بە دڵی دەستەی کارگێری یانەکە نییە و ئەگەر بۆ وەرزی داهاتوو بگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەروپاش دەستبەرداری جینارۆ گاتوزۆ دەبن و لە پۆستەکەیدا نایهێڵنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە میلان دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی بکاتە ڕاهێنەری یانەکەی، کە پێشتر لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس چەندین نازناوی بردووەتەوە.

کۆریێری دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، ئەیسی میلان دەیەوێت پێش ئینتەر میلانی ڕکابەری مێژووی بکەوێت و هەر زوو گرێبەست لەگەڵ ئنتۆنیۆ کۆنتی واژۆبکات و لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پێبسپێرێت.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی بە ڕاهینەرێکی توڕە ناسراوە و پێشتر جگە لە ڕاهێنەرایەتی چەندین یانەی ئیتاڵی کردووە و لە وەرزی (2011 – 2014) ڕاهێنەرایەتی یانەی یۆڤێنتۆسی گرتە دەست و توانی چەندین نازناوی گرنگ بۆ ئەو یانەیە بەدەستبهێنێت و دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و کۆتا وێستگەی کارکردنی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە ساڵی 2018 لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و تا ئێستا ئەرکی ڕاهێنانی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە و چاوەڕێ دەکرێت لە وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی گەورەوە بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل