fbpx
Shadow Shadow

کۆمەڵ پرسی “ڕفێنراو و بێسەروشوێنەکانى لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە” دەباتە پەرلەمان

11:45 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرزکردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی کادرە ڕفێندراوەکانی کۆمەڵ و دەڵێت: “ئەو کەسانە لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە ڕفێندراون و لە زیندانە نهێنییەکانی ئەواندان”.

لە نوسراوێکدا کە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە: ” داواکارین وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانی بەدواداچوون بکەن بۆ دۆسییەی چارەنووسی ڕفێندراوانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کە حەوت کەسن و لە بەروار و شوێنی جیاواز ڕفێنراون”.

.

هاوکات لەوبارەیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە: “هەریەک لەو ئەندامانەی کۆمەڵ لەلایەن دەزگا ئەمنییە حزبییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕفێندراون و چارەنوسیان لە زیندانە نهێنییەکانی هەردوو حزبی دەسەڵات بە نادیاری ماوەتەوە”.

.

لە نوسراوەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵدا بەمشێوەیە ئاماژە بەناوی ڕفێندراوەکان کراوە:

١. زمناکۆ عومەر بابە شێخ ـ لە سلێمانی ڕفێندراوە
٢. عومەر عوسمان ـ لە کەرکوک ڕفێندراوە
٣. واحید حسێن ئەمین ـ لە کەرکوک ڕفێندراوە
٤. ئەحمەد سالار ـ لە گەرمیان ڕفێندراوە
٥. هیدایەت عەزیز ئەحمەد ـ لە چەمچەماڵ ڕفێندراوە
٦. سیامەند عارەب ـ لە موسڵ ڕفێندراوە
٧. عادل ئەحمەد لە موسڵ ڕفێندراوە

.

ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ڕەتیدەکەنەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ کەس بە هۆکاری سیاسیی لە زینداندا بێت، هەروەک ڕەتیشیدەکەنەوە کە زیندانی نهێنیی و حزبیی بوونی هەبێت.

کۆمەڵ پرسی "ڕفێنراو و بێسەروشوێنەکانى لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە" دەباتە پەرلەمان

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل