fbpx
Shadow Shadow

کۆمکاری عەرەبی: پێویستە دەستبەجێ تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت

21:10 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆبوونەوەی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان کۆتاییهات و لە راگەیەندراوێکدا بە پێویستى دەزانن بەزووترین کات تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر سوریا بوەستێنێت.

.

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (شەممە)، ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد ” ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا پێشێلكارییه‌كی روونه‌ به‌رامبه‌ر بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوکە، کۆمکارەکە بڕیاریداوە ڕێككاری به‌په‌له‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا بگرنه‌ به‌ر، هەروەها وەستاندنی هاوكاری سه‌ربازی و پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری، گه‌شتیاری و رۆشنبیرییه‌كان لەگەڵ تورکیادا.

.

لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە بە تورکیا کە هه‌ر هه‌وڵێكی سوریا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌ دوژمنكارانه‌كه‌ی توركیا و به‌رگریكردن له‌ خاكی سوریا، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 51 له‌ جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پیاده‌كردنی مافێكی ره‌سه‌نه‌ بۆ بنه‌مای شه‌رعی به‌رگری لە خۆکردن.

.

کۆمکاری عەرەبی جەختیکردووەتەوە، پێویستە ڕێگا لە گۆڕینی دیموگرافیای باکوری سوریا “ڕۆژئاوای کوردستان” بگیرێت کە بەناوی ناوچەی ئارامەوە دەسەپێندرێت و ئەوە دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە و ده‌چێته‌ خانه‌ی تاوانه‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی.

 

.

کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەبی و راگەیەندراوەکەیان لەکاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و لەشکرکێشییەکە کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتۆتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل