fbpx
Shadow Shadow

کۆمکاری عەرەبی دژی هێرشەکانی تورکیا دەوەستێتەوە

15:47 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریاوە لە کۆبوونەوەدایە، سکرتێری گشتیی کۆمکارەکە، ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و زۆرێک لە وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش دژی هێرشەکانی تورکیان.

.

کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریاوە دەستیپێکردووە و زۆرینەی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە جگە لە بەشێک لە وڵاتانی بەشدار، لەگەڵ نەبیل عەرەبی، سکرتێری گشتیی کۆمکارەکە ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای کرد.

.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئوردن ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر خاکی سوریا کرد، ئیماراتیش جەختیکردەوە داگیرکردنی خاکی وڵاتە عەرەبییەکان کارێکی ناڕەوایە.

.

هەروەها وەزیری دەرەوەی میسر پێیوابوو، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە مەترسییەکانی داعش سەرهەڵدەداتەوە و تورکیاش بە بەرپرس دەزانێت لە داڵدەدانی “گروپە تیرۆرستییەکان”، هاوکات سعودیە داوادەکات، میلیشیا بیانییەکان سوریا چۆڵبکەن.

.

لەلایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی تونس ئاماژەی بەوەکرد، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دەستوەردانی تورکیا دەکەن لە سوریا، چونکە سەرەتایەکە بۆ کارەساتێکی مرۆیی، هەروەها وەزیری دەرەوەی لوبنان داوایکرد گەڕانەوەی سوریا بۆ ڕیزی کۆمکاری عەرەبی قبوڵ بکرێت.

.

هەروەها، وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند، دەستدرێژیی و داگیرکاری بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی لە لایەن هەرکەسێکەوە بێت ڕەتدەکەنەوە، جا داگیرکارییەکە لە لایەن تورکیا یان ئێران یان ئیسرائیلەوە بێت.

.

ماوەى چوار ڕۆژە تورکیا هێرشى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، شەڕڤانانیش ڕوبەڕووى هێرشەکان بوونەتەوە.

.

لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، بەهەزاران دانیشتووى ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشت و ئاوارەبوون، کە نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەیان بە 100 هەزار ئاوارە دەخەمڵێنێت، بەڵام ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستان دەڵێت نزیکەى 200 هەزار کەس ئاوارەبوون.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل