fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆمکارى عەرەبى “گرێبەستى سەدە”ى ترەمپى ڕەتکردەوە

20:05 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

کۆمکارى عەرەبى پێشنیارەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەرکردنى کێشەى فەلەستین کە بە “گرێبەستى سەدە” ناسراوە ڕەتکردەوەو پشتیوانى کۆمکارەکەشى بۆ فەلەستین دوپاتکردەوە.

,

دواى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى کۆمکارى عەرەبى بەسەرۆکایەتى عیراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە کە تێیدا گرێبەستى سەدە ڕەتکرایەوە و ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمنیدارى گشتى کۆمکارەکە ئاماژەى بەوەداوە: بەکۆى دەنگى وەزیرەکان گرێبەستى سەدە ڕەتکرایەوە، چونکە لە ئاست نزمترین خواستەکانیشدا نییە.

,

لاى خۆشیەوە ریاز مالکى، وەزیرى دەرەوەى فەلەستین ئاماژەی بەوەکرد، فەلەستین پشتگیرى پێویستى لە کۆمارى عەرەبى بەدەستهێناوە بۆ روبەڕوبونەوەى پلانى ئاشتى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بە “گرێبەستى سەدە” ناسراوە.

,

لەلایەکى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى عیراق بڵاویکردەوە، محەمەد عەلى حەکیم، وەزیرى دەرەوەى عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەکەى کردوە و وتارى عیراقى خوێندوەتەوە کە تێیدا هاتووە: “بارودۆخى ئێستا هەستیار و مەترسیدارە ئەوەش دواى راگەیاندنى گرێبەستى سەدە کە لەسەر تێگەیشتنى یەک لایەن بنیادنراوە و ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتى شەرعى فەلەستین و دەوڵەتانى عەرەبى و لایەنە نێودەوڵەتیەکان نەکراوە”.

 

,

هاوکات لەدەقى ڕاگەیەندراوەکەی کۆمکارى عەرەبیدا ئەوەش هاتووە، پلانەکەى ئەمریکا پێچەوانەى بنەماکانى پرۆسەى ئاشتییە و سەرەکیترین مافەکانى گەلى فەلەستینى تێدایە نییە، بۆیە پلانەکە ڕەتدەکەنەوە.

,

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ بە ئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ناوەڕۆکی گرێبەستی سەدەی ئاشکرا کرد کە بە “ڕێککەوتنی ئاشتی” ناسراوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکە چارەسەری کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل