fbpx
Shadow Shadow

وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا

کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگن کارەکانی لە تورکیا ڕاگرت

12:50 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگن بڕیاریدا وەبەرهێنانەکانی لە تورکیا ڕابگرێت و نیگەرانی خۆشیان بە پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، دەربڕی.

.

وتەبێژی کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگنی ئەڵمانی ڕایگەیاند:” هەرچەندە بەنیازبووین وێستگەیەکی گەورەی کۆمپانیاکەمان بە بەهاى یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لە تورکیا بکەینەوە، بەڵام بەهۆی لەشکرکێشییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر هاووڵاتیانی بێتاوان کارەکانمان ڕاگرت”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد :”چاودێری باردودۆخەکە دەکەین و زۆر نیگەرانین لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و و کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی”.

.

بریارەکەى ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییە لەکاتێکدایە هەر بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، چەندین وڵات فڕۆشتنی چەکیان بەو وڵاتە ڕاگرت و هاوکات دوێنێش، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا چەندین سزای ئابوری و سیاسی بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل