fbpx
Shadow Shadow

کۆمپانیای پترۆڵی چینی لە ئێران کشایەوە

14:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

وەزیرى نەوتى ئێران کشانەوەى کۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی چینی لە پەرەپێدانی کێڵگەی پارس لە باشوری ئێران، راگەیاند.

.

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2019)، بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لەوتارێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەرپرسانی کۆمپانیای پتڕۆڵی نیشتمانی چینی لە کێڵگەی پارسی باشور کە کێڵگەیەکی هاوبەشی ئێران و قەتەرە، کشاوەتەوە.

.

زەنگەنە روونیکردۆتەوە، کشانەوەى کۆمپانیاکە لەکاتێکدایە دە قۆناغی لە پەرەپێدانی کێڵگەکە تەواوکردووە بەڵام لە قۆناغی یانزەهەمیندا کشاوەتەوە.

.

وەزیری نەوتی ئێران، وتوشیەتى “هەموو ڕێگایەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەمان دەگرینە بەر و ئێران بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە”.

.

کێڵگەی پارس دەکەوێتە باشوری ئێران و یەکێکە لە کێڵگە گەورەکانی گاز و هەردوو وڵاتی ئێران و قەتەر بە هاوبەشی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن و تاوەکو ئێستا دە قۆناغی کارکردن لەو کێڵگەیە تەواوکراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل