fbpx
Shadow Shadow

کۆمپانیای سۆمۆ له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای كار و قه‌یوان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

17:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە ڕاگەیه‌ندراوێکدا وەڵامی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی عێراقی دایەوە، کە تۆمەتباری كردبوون به‌  تێوەگلان بە گەندەڵی.

.

ئەمڕۆ (یەکشەممە،30ى حوزه‌یرانی 2019)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “هیچ رێکكەوتنێک دەربارەی گرێبەستەکانی پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان بوونی نییە”.

.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، کۆمپانیای سۆمۆ تەنها لایەنە مافی هەناردەکردن و فڕۆشتنی نەوت وگازی عێراقی هەبێت بۆ دەرەوەی وڵات.

.

ڕاگەیاندراوەکە روونیده‌كاته‌وه‌، سۆمۆ بەردەوام هەوڵی ئەوەیداوە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای جیهانی و باوەڕپێکراو ئەنجامبدات.

.

سۆمۆ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، داوا لە پەرلەمانتاران ده‌كات دڵنیابن لە زانیارییەکانیان دەربارەی کارو چالاکییەکانی کۆمپانیاکە، پێش بڵاوکردنەوەیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

.

ده‌شڵێت “زانیاری نا دروست زیان بەناو و ناوبانگی کۆمپانیاکە دەگەیەنێت”.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،كۆمپانیاكه‌ دڵسۆزی پەرلەمانتاران بە هەند وەردەگرن بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، دەرگای کۆمپانیاکەش هەموو کات واڵایە بۆ لایەنە چاودێرەکان.

.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمپانیای سۆمو، دوای ئەوە هات کە چەند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان-ی بە تێوەگلان لە گەنده‌ڵی تۆمەتبارکرد.

هەواڵى پەیوەندیدار: “کۆمپانیای کار و قەیوان 325 مێگاوات کارەبا بە سوتەمەنی و تۆڕی کارەبا هەڕێمەوە بە عێراق دەفرۆشن”

.

.

هەواڵى پەیوەندیدار: پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکى لەسەر کۆمپانیاکانى کار و قەیوان دروستکرد.. هۆکار چییە؟

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل