Shadow Shadow

بیری ئەتاری ناکەیت؟ بە یاری و تەکنەلۆجیای نوێوە دێتەوە گۆڕەپان

11:07 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیای ئەتاری ئامادەبوونی جۆری نوێی و پێشکەوتووی ئامێری ئەتاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان ڕاگەیاند و لە ئێستادا بەکارهێنەران دەتوانن بەشێوەى داواکاری پێشوەختە ئامێرەکە بکڕن.

دوێنێ سێشەممە، 11ی حوزەیرانى 2019، جۆری نوێی Atari VCS بەردەستخرا بۆ کڕینی پێشوەخستە لە ئەمریکا، مانگی ئازاری ساڵی داهاتووش دەخرێتە بازاڕەوە.

.

جۆری نمونەیی ئەتاری ناوی (Atari VCS 400 Onyx)ـە و نرخەکەى 249.99 دۆلارە، جۆرێکى تری کە یادگەکەى (میمۆری) زیاتر و نرخەکەى دەگاتە 279.99 دۆلار، بەکارهێنەران دەتوانن دەسک (کۆنتڕۆڵەر) بکڕن لەگەڵیدا.

کۆمپانیاکە بەڵێنى بە بەکارهێنەران داوە بەردەوامێت لە خستنەڕووی نوێترین تەکنەلۆجیا و جۆری نوێی ئامێرەکە و گونجاندنی بۆ کارپێکردنی سەرجەم یارییە پێشکەوتووەکان.

.

ئامێری ئەتاری سەرەتا ساڵی 1977 بەرهەمهات، ساڵی 2018 کۆمپانیایەکە پڕۆژەیەکى دەستپێکردەوە بۆ دروستکردنی ئامێری نوێ، ئامێرە نوێیەکەش بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستکراوە بەڵام وردەکاری لەبارەى یاری و خزمەتگوزارییەکانی لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل