fbpx
Shadow Shadow

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی چییە و بۆچى کراوەتە ئامانج و هێرشى دەکرێتەسەر؟

19:51 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، لە ئێستادا بە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان دادەنرێت کە لە 12.5% نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت.

.

میدیاکانى سعودیە بڵاویان کردەوە، دەسەڵاتدارانى ئەو ڵاتە دەیانەوێت لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەر تایبەتمەندی و  پەیکەری کاری کۆمپانیاکەدا بکەن و بڕیارە کۆمپانیاکە بکرێت بە کۆمپانیایەکی هاوبەش.

.

بەگوێرەى پلانێکى حکومى وڵاتی سعودیە لە ئێستادا لە 5%ى پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی نمایشکردووە بۆ فڕۆشتن.

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی چییە و بۆچى کراوەتە ئامانج و هێرشى دەکرێتەسەر؟

.

کۆمپانیاکە لە ئێستادا بە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان دادەنرێت، ئەم کۆمپانیایە لە 12.5% نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت ئەوەش بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2016، هەربە گوێرەی هەمان راپۆرت کۆمپانیای ئەرامکۆ 261.1 مليار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.

.

لە ناسنامەى  کۆمپانیاکەدا هاتووە، کۆمپانیایەکی نیشتمانی نەوتی سعودیە، کە لەبواری نەوت و گازی سروشتی و پترۆکیمیاوی کار دەکات، لە ساڵی 1988 لەلایەن وڵاتی سعودیەوە خۆماڵی کراوە و بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکەش دەکەوێتە شاری (زەهران)وە.

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی چییە و بۆچى کراوەتە ئامانج و هێرشى دەکرێتەسەر؟

.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، لە ساڵی 2006 سەرمایەی کۆمپانیاکە گەیشتوەتە 781 مليار دۆلار و لەساڵی 2010 بەرزبووەتەوە بۆ 7 تريليۆن دۆلار، هاوکات بە گوێرەی گۆڤاری ئکسپلوڕێشن، لە ساڵی 2015دا سەرمایەى ئەم کۆمپانیایە بەرزبووەتەوە بۆ 10تریلیۆن دۆلار.

.

بە گوێرەی ئاژانسی بلۆمبێرگ داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2018 زیاتر لە 111 ملیار دۆلار بووە ، بەوپێیەش داهاتەکەی زۆر زیاتر بووە لە داهاتی کۆمپانیا جیهانییەکانى وەک (ئەپڵ، گۆگڵ و ئیکسۆن مۆبیڵ).

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل