Shadow Shadow

کۆمپانیایەک ژمارەیەک کرێکاری ناوخۆیی دەرکردووە و کرێکاری بیانى وەرگیراون، کۆمپانیاکە: بێ هۆکار نییە

12:29 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد – عه‌مار میرداڤی

چەند کرێکارێکی ناوچەکانى بەردەڕەش و ڕۆڤیا دەڵێن، کۆمپانیای کاڤین گروپ کە سەرقاڵی پڕۆژەى دروستکردنی ڕێگای نێوان هەولێر-دهۆکە، نزیکەى 100 کرێکاریی ناوچەیی دەرکردووە و کرێکاری بیانى بە ڕەگەز هیندی لە شوێنیان وەرگیراون، کۆمپانیاکەش دەڵێت، هیچ کرێکارێک بە ئەنقەست و بەبێ هۆکار دەرنەکراون.

.

فەخری محەمەد ئەمین ماوەی مانگێگ وەک شوفێر لەسەر پڕۆژەکە کاری کردووە و لەئێستادا دەرکراوە، ئەو بە ناس کوردی وتی، “دەرکرنی کرێکارەکانی سنوری پارێزگای دهۆک لە کۆمپانیای کاڤین گروپ ڕاستە، بەپێی زانیارییەکانی من زیاتر لە 100 کرێکاری ناوچەکە دەرکراون و لە شوێنی ئەوان کرێکارانی بیانی بە ڕەگەز هیندی وەرگیراون.”

فەخری وتیشی، لە سنوری قەزای بەڕدەرەش نیشتەجێیە و هیچ موچەیەکی تری نییە، هەشت منداڵیشی هەیە، “دوای مانگێک ئێستا دەرکراوم و ناشزانم هۆکارەکەى چییە، چەندینجار سەردانی کۆمپانیاکەم کردووە بەڵام دەڵێن خەمتان نەبێت دووبارە دەست بە کار دەکەینەوە بەڵام تەنیا قسەیە.”

فەخری ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە خەڵکی ناوچەکەین مافی ئێمەیە لە پڕۆژەکەدا کار بکەین و تەنها داوای کارکردنیان لێ دەکەین بەڵام بەداخەوە کرێکاری بیانییان هێناوە.”

.

کۆمپانیایەک ژمارەیەک کرێکاری ناوخۆیی دەرکردووە و کرێکاری بیانى وەرگیراون، کۆمپانیاکە: بێ هۆکار نییە

.

ناس کورد پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە کرد، کامیران عەبدولڵا، بەرێوەبەری پڕۆژەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “هیچ کرێکارێکی ناوخۆیی بە ئەنقەسەت دەرنەکراوە، هەندێک کرێکار بەپێی مەرجەکانی ئێمە کار ناکەن یاخود شارەزایی تەواویان نییە بۆیە ناچارین کرێکاری تر وەربگرین.”

کامیران وتیشی، “90٪ی کرێکارەکان خەڵکی ناوچەکەن، تەنیا 10٪ی کرێکاری بیانین، ئەو قسانەی دەکرێن هیچ ڕاست نین و تەنیا پڕوپاگەندەن لەسەر پڕۆژەکە دەکرێت، هەندێک کرێکاری ئێمە دوای کاتژمێر 12 شەو  ئیش ناکەن یان لە ڕۆژانی هەینی و جەژن ناچاربووین هەندێک کرێکاری بیانی وەربگرین، چونکە پڕۆژەکەی ئێمە ماوەکەی سێ ساڵە بەڵام ئێمە لە ماوەی ساڵێکدا تەواوی دەکەین چونکە شەو و ڕۆژ ئیش دەکەین.”

.

پڕۆژەى دروستکردنی ڕێگای نێوان دهۆک و هەولێر لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گروپ جێبەجێ دەکرێت، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کارکردنی تێیدا دەستیپێکردووە و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکەش 900 ڕۆژە، درێژی رێگایەکە 22کم و دوو سایدە.

کۆمپانیایەک ژمارەیەک کرێکاری ناوخۆیی دەرکردووە و کرێکاری بیانى وەرگیراون، کۆمپانیاکە: بێ هۆکار نییە

بۆ وەرگرتنى زانیاری زیاتر، ناس کورد پەیوەندی بە عەبدولهادی ئەحمەد، موختاری ناحیەی ڕۆڤیا سەر بەقەزای بەڕدەرەش کرد و ڕاگەیاند، “هەندێک کرێکار دەرکراون بەڵام من نازانم لەسەر چی دەرکراون و بە تەواوی نازانم چەند کرێکار دەرکراون.”

عەبدولهادی وتیشی، “دوو و سێ جار سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای کاڤین گروپم کردووە بۆئەوەى ئەو کرێکارانە وەربگرنەوە بەڵام بێ سود بووە، بەداخەوە بەپێی خزمایەتی و ناسین کرێکارەکان وەردەگیرێن.”

.

لەلایەکى ترەوە، عیسا نەسری، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لە پارێزگای دهۆک بە ناس کوردی وت، “ئەو کرێکارانەی دەرکراون دەتوانن سەردانی ئێمە بکەن تاوەکو بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین لەگەڵ کۆمپانیاکە بۆئەوەى جارێکى تر وەریانبگرنەوە.”

عیسا وتیشی، “ئەگەر هەر کێشەکەیان چارەسەرنەبوو دەتوانن لە دادگا سکاڵا تۆمار بکەن و بەپیی یاسا مافەکانی خۆیان وەربگرنەوە.”

عیسا ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە نازانین کێشەکەیەکان بەتەواوی چیە و لەسەرچی دەرکراون،  پێویستە سەردانمان بکەن تاوەکو بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکەین.”

کۆمپانیایەک ژمارەیەک کرێکاری ناوخۆیی دەرکردووە و کرێکاری بیانى وەرگیراون، کۆمپانیاکە: بێ هۆکار نییە

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل