fbpx
Shadow Shadow

کۆمپانیایەک بەناوی فەرمانگەیەکی حکومییەوە ڕیکڵام بۆ خۆی دەکات.. دواتریش سزا نەدراوە

10:06 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

کۆمپانیایەکی بەستنی پێوەری ئاو بەناوی فەرمانگەیەکی حکومییەوە ڕیکلام بۆ کۆمپانیاکەی خۆی دەکات و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر پێوەری ئاو نەبەستن سزادەدەرێن، هەرچەندە کارەکەشیان ئاشکرابووە، بەڵام هیچ سزایەک نەدراون.

کۆمپانیایەکی بەستنی پێوەری ئاو کە ناوەکەی لای ناس کورد پارێزراوە، بەناوی فەرمانگەی ئاوی دوکان و وەزارەتی شارەوانییەوە ئاگادارییەکی بەناو هاوڵاتیانی قەزای دوکاندا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە: “ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە لەئێستادا خوێندنەوەی پێوەری ئاو دەستیپێکردووە و تکایە لەکاتی سەردانی تیمەکانمان پابەندبن بە دانانی پێوەری ئاو، هەر هاوبەسێک پێوەری ئاو دانەنێت مانگانە بڕی 100 هەزار دینار ئاوی لەسەر دەنوسرێت”.

.

لە کۆتایی نوسراوەکەشیاندا وەک ڕیکلامێک بۆ کۆمپانیاکەی خۆیان ژمارەی تەلەفۆنی کۆمپانیاکەیان نوسیوە و ئاماژەیان بەوەکردووە: “تیمەکانی بەستنی پێوەری ئاو”.

لەوبارەیەوە مەحمود ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دوکان زانیارییەکانی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە ڕایگەیاند: “چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ئەو ڕووداوە ڕوویداوە و بەناوی فەرمانگەکەی ئەوانەوە ئەو ساختەکارییە کراوە”.

.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دوکان ڕەتیشیکردەوە هیچ سزایەکی کۆمپانیاکەیان دابێت و ئاماژەی بەوەشدا، بانگهێشتیان کردوون و ئاگادارییان کردووەتەوە کە کاری لەوشێوەیە دووبارە نەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان ڕێککەوتنی لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا نەکردووە و هاوڵاتیان ئازادن لەکوێ و بەچ شێوەیەک پێوەری ئاو دەبەستن.

کۆمپانیایەک بەناوی فەرمانگەیەکی حکومییەوە ڕیکڵام بۆ خۆی دەکات.. دواتریش سزا نەدراوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل