fbpx
Shadow Shadow

"لە هەر بەرمیلێک نەوت 23 هەزار دینار زیادە لە هاوڵاتییانى هەرێم وەردەگیرێت"

کۆمپانیاکانى دابەشکردنى نەوتى سپی لە هەرێم “زیاتر لە پێنج ملیار دینار قازانج دەکەن”

19:15 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەگەرچی ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت، هەر بەرمیلێکی 30 هەزار دینار دەکەوێت، بەڵام حکومەتی هەرێم بە 53 هەزار دینار بە هاوڵاتییانى دەفرۆشێتەوە، پەرلەمانی کوردستانیش حکومەتی لەوڕوەوە ئاگادارکردووەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامن.

,

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کۆمپانیایانەی دابەشکردنی نەوتی هەرێمیان پێدراوە، سەربە “یەکێتی و پارتی”ن و لە هەر تانکەرێک نەوتیشدا نزیکەی سێ ملیۆن دینار زیادە لە هاوڵاتییان وەردەگرن، هەڕەشەی ئەوەشدەکات، ئەگەر تا هەفتەی داهاتو ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت، ئەو کۆمپانیایانە و حکومەتی هەرێمیش دەداتە دادگا.

,

لە بەرواری 30ی تشرینی یەکەمی 2019، بە نوسراوێک حکومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، کە لیتری بە 150 دیناری عێراقی دابینكراوە واتە 30 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام دوای دابەشکردنی نەوتەکە لە هەندێک ناوچە، بۆ هەر بەرمیلێک 53 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەرگیراوە، کە ئەوەش نیگەرانی دروستکردووە.

,

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە عێراق هەمان ئەو نەوتەی هەرێم بە 30 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت و کرێی تا بەردەم دەرگای ماڵەکانیشی بۆ دراوە، هەمان ئەو نەوتە لە هەرێم دەدرێت بە 53 هەزار دینار و کەسیش نازانێت ئەو زیادەیەی چی لێدەکرێت”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى عێراق وتیشی: “من دەزانم کە هێنان و دابەشکردنی ئەو نەوتە دراوە بە کۆمپانیا، بەڵام بۆ دەدرێت بە کۆمپانیا؟، چونکە پێنج کۆمپانیا لە هەرێم کاری هێنان و دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکەن، چوار کۆمپانیایان لە سنوری هەولێر و دهۆک کۆمپانیای نزیکی پارتین، کۆمپانیاکەی سلێمانیش نزیکی یەکێتییە و قازانجی خۆیانی تێدایە، بە تەحەداشەوە ئەو قسەیە دەکەم”.

,

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەدواداچونی کردووە و بۆی دەرکەوتوە، گرێبەستەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە لە عێراقەوە نەکراون، “بەڵکو لە هەرێمەوە کراون، واتە هەر زیانێکی هاوڵاتییانی تێدا بێت، بەرپرسانی هەرێم لێی بەرپرسن”.

,

پاڵپشت بە قسەکانى ئەو ئەندامەى لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێرا، ئەگەر بە ژمارە باس لەو پارە زیادەیە بکرێت لە هەرێم وەردەگیرێت، لە هەر بەرمیلێکدا بڕی 23 هەزار زیاتر لە نرخی خۆی وەردەگیرێت، هەر تانکەرێک نەوت کە دابەش دەکرێت، بڕی 123 بەرمیل نەوتی تێدایە، بەوپێیەش لە هەر تانکەرێکدا، بڕی دوو ملیۆن و 944 هەزار زیاتر لەو نرخەی خۆی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

,

بە گشتیش ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی کە لە بەغدادەوە دەنێردرێت، دەکاتە نزیکەی 227 هەزار بەرمیل نەوت، کەواتە لە کۆی سەرجەم ئەو بڕە، بڕی پێنج ملیار و 221 ملیۆن دینار زیاتر لە نرخی خۆی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

,

غالب محەمەد، جەختیشیکردەوە: “من تائێستا بۆیە هیچم نەوتوە، چونکە دەترسم هەرشتێک بکەم، بەغداد ناردنی نەوتەکە ڕابگرێت بەهۆی ئەو گەندەڵییەوە، بەڵام لێرەوە ڕایدەگەیەنم، تاوەکو هەفتەی داهاتو ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت، بە تەحەداوە دەیڵێم هەڵوێستی جدیم دەبێت و هەر پێنج کۆمپانیاکە و ئەوانەشی ئەو گرێبەستانایەن ئەنجامداوە دەیاندەمە دادگا”.

,

لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسەکە هاتووەتەدەنگ و شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی هاوڵاتبیان نیگەرانی خۆیان پێ ڕاگەیاندین لەسەر گرانی نرخی ئەو نەوتەی دابەش دەکرێت، وەک لیژنەکەمان حکومەتمان ئاگادار کردەوە و پێمان ڕاگەیاندوون کە بۆمان ڕوونبکەنەوە بۆچی نەوت بە 30 هەزار هاتوە، بەڵام بە 53 هەزار دەدرێت بە هاوڵاتییانى هەرێم؟”.

,

جەودەت وتیشی، لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتن و ئەگەر بزانن ئەو زیادەیە بە نایاسایی وەردەگیرێت لە هاوڵاتییان، ئەوا هەموو فشارێک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل