fbpx
Shadow Shadow

کۆمپانیاى وەتساپ خزمەتگوزارییەکى نوێی زیاد کرد

10:21 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیاى وەتساپ ئاشکرایکرد، خزمەتگوزارییەکى دیکەیان بۆ ئەپەکە زیادکردووە، ئەویش وەرگرتنى پەیوەندى دووەمە و سەرەتا تەنها لە سیستمى ئەپڵ “iOS” جیگیردەکرێت.

,

کۆمپانیای وەتساپ ئەوەشى خستوەتەڕو، سیستمە نوێکە دەتوانێت لەکاتى پەیوەندیکردندا، پەیوەندى دووەمیش وەڵامبدرێتەوە، یاخود ڕاستەوخۆ ڕەتبکرێتەوە، بەڵام لەکاتى وەرگرتنى پەیوەندى دووەمدا دەبێت کۆتایی بە پەیوەندی یەکەم بهێندرێت.

,

ئەو کۆمپانیایە باسى لەوەشکردووە، لەئێستادا ناتواندرێت دوو پەیوەندى پێکەوە گرێبدرێت، چونکە جارێ ئەو خزمەتگوزارییە دەستەبەر نەکراوە.

,

وەتساپ دەشڵێت، لە هەنگاوى یەکەمدا زیادکردنى خزمەتگوزارى پەیوەندى دووەم تەنها بۆ بەکارهێنەرانى ئەپڵ دەبێت و دواتریش بۆ هەموو سیستمیکى تر و ئەندرۆیدیش زیاد دەکرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل