fbpx
Shadow Shadow

کۆمپانیاى فەیسبوک تۆمەتبار دەکرێت بە دروستکردنی کۆمەڵێک هەژمار و لاپەرەی بەناوی داعش و قاعیدەوە

19:23 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیای فەیسبوک بەوە تۆمەتبار کراوە، کە کۆمەڵێک لاپەڕە و هەژماری تایبەتی فەیسبوکی بەناوی ڕێکخراوی داعش و قاعیدەوە دروست کردووە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش ڕەخنەی توند لە کۆمپانیاکە دەگرێت.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2019، ئاژانسی ئەسیۆشەیدپرێسى ئەمریکی ڕاپۆرتێکی دەربارەی کۆمپانیای فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “کۆمپانیای فەیسبوک ماوەیەکە سەدان هەژماری تایبەت و لاپەڕەی فەیسبوکی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دروست کردووە، کە سەرجەمیان پشتگیری داعش و قاعیدە و ڕێکخراوە توندڕەوەکان دەکەن”.

,

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو لاپەڕانە سەرجەمیان بەچەند ناوێکی خوازراوەوە دروست کراون کە هێمان بۆ داعش و قاعیدە وەک (خۆشەویستانی دەوڵەتی ئیسلامی، هاوەڵانی دەوڵەت، دڵسۆزانی دەوڵەت، خوێندنگەی تیرۆرستی ئەفغانستان و زانکۆی بن لادنی نێودەوڵەت) یان بەناوی ئەو کەسانەوە دروستکراون کە سەرکردە و بەرپرسی دیاری ڕێکخراوی داعش و قاعیدەن، هەروەها هەندێکیشیان بەناو و وێنەی ئەنجاندەرانی تەقینەوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001ەوە کراونەتەوە و ڕۆژانە بەکار دەهێنرێن”.

,

تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبوک بەشێوەیەکی فەرمی لەئاستی باڵادا هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکردوەتەوە،  ڕەتیشی نەکردووەتە کە ئەو هەژمار و لاپەڕانە لەلایەن ئەوەوە دروست کراون یاخود خەڵکانی دیکە دروستیان کردوون.

,

بەڵکو وتەبێژێک بەناوی کۆمپانیای فەیسبوک کە نەیوستووە ناوی بهێنرێت بە ئاژانسی ئەسیۆشەیدپرێسى وتوە: “بەهیچ شێوەیەک کۆمپانیای فەیسبوک بەرپرس نییە لە دروستکردنی ئەو لاپەڕە و هەژمارانە، بەڵکو لەلایەن خەڵکانێکی توندڕە و تونودتیژی خوازەوە دروست کراون و ئامانج لێی بڵاوکردنەوەى بیری توندڕەوییە، کۆمپانیای فەیسبوک هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بەکۆمەڵێک ڕێگا و بەشێوەیەکی ئۆتۆوماتیکی لاپەڕە و هەژمارەکانیان بسڕێتەوە، بەڵام ناشتوانین بەتەواوەتی و بە خێرایی ڕێگری بکەین لە دروستکردنی ئەو ئەژمار و لاپەڕە توندڕەوانە”.

,

لەلایەکى دیکەوە، دەزگای نیشتیمانی ئاشکراکەری گەندەڵی ئەمریکی “وایستلی بلۆوەر” کۆمپانیای فەیسبوکی بە دروستکردنی ئەو لاپەڕە و هەژمارانە تۆمەتبار کردووە، بە بیانوی ئەوەی زۆرینەی ئەو لاپەڕانە لە یەک کاتدا دروست کراون و پۆست و ئەو وێنانەی بۆ پۆستەکانیشیان بەکاری دەهێنن هاوشێوەن.

,

هاوکات ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش لەسەر ئەو کارەی کۆمپانیای فەیسبوک هاتووەتە دەنگ و ڕایگەیاندووە: “دەبێت کۆمپانیای فەیسبوک زۆر جدیتر و توندتر بێت لە ڕوبەڕوبەنەوەی ئەو کەسانەی کە لەفەیسبوکەوە بانگەشە بۆ ڕێکخراوە توندڕە و  وتیرۆستییەکان دەکەن”.

,

هەروەها شارەزایەکی بواری تەکنەلۆجیش باسی لەوە کردووە: “گومانی ئەوە هەیە کۆمپانیای فەیسبوک خۆی ئەو هەژمار و لاپەڕانەی دروست کردبێت بە هاوبەشی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکە، بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتییانە بناسن کە لەڕێگای هەژمار و فەیسبوکە کەسییەکانی خۆیانەوە لایک و کۆمێنت بۆ پۆستەکانی ئەو لاپەڕانە دەکەن کە گوایە سەربە داعش و قاعیدەن”.

,

تا ئێستاش بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای فەیسبوک وەڵامی ئەو ڕەخنە هەواڵانەی نەداوەتەوە، نەتواندراوە بسەلمێنرێت کە دروستکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە هەژمار و لاپەڕەی پشتگیرکارانی داعش و قاعیدە پلانێکی کۆمپانیای فەیسبوک و دەزگا هەواڵگرییەکانە، یاخود لەلایەن پشتگیرکارانی ئەو ڕێکخراوانەوە دروست کراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل