fbpx
Shadow Shadow

 کۆمسیۆنى مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدای بڵاوکردەوە

13:34 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ئاماری کوژارو و برینداری خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدای، بڵاوکردەوە.

.

ئەمڕۆ(هەینی،25ى تشرینی یەکەمی 2019) کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ئاماری کوژراو و برینداری خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدای بڵاوکردوە و ڕایگەیاند “دوو خۆپیشاندەر کوژراوون و 67 کەسیش برینداربوون و زیاتر لە 109 کەسی دیکەش بە هۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە تووشی تەنگە نەفەسی بوون.

.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، خۆپیشاندەران لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمانیاندا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیان کرد و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگرییان لێکردن.

.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە1ی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغدا و ژماریەک پارێزگای عێراق دەستی پێکرد، نزیکەی 150 کەس کوژران و زیاتر لەشەش هەزار کەسیش بریندار بوون، بەهۆی نزیکبوونەوەی وادی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن، خۆپیشاندەران بڕیاریاندا بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆپیشاندانەکانیان هەڵپەسێرن، ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لەشارى بەغداو 11 پارێزگای دیکەی عێراق دەستی پێکردەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل