Shadow Shadow

کۆمارییەکان و دیموکراتخوازەکان دژى فرۆشتنى چەک لەلایەن ترەمپیەوە دەوەستنەوە

18:18 چوار شه‌ممه‌ 05 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

یاسادانەرانى ئەمریکى لە هەردوو حیزبى دیموکراتخوازەکان و کۆمارییەکان ڕایانگەیاند، پرۆژەبڕیاریان پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەى ڕێگرى لە دۆناڵد ترەمپ بکەن کە چەک بفرۆشێت.

.

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، یاسادانەرانى ئەمریکى لە هەردوو حیزبى دیموکراتخوازەکان و کۆمارییەکان ڕایانگەیاندووە، 22 پرۆژەبڕیاریان ئامادە کردووە بۆ ئەوەى ڕیگرى لە سەرۆکى ئەمریکا بکەن کە لە دەرەوەى کۆنگرێس چەک و کەلپەلى سەربازى بفرۆشێت بە سعودیە و ئیمارات و ئوردن.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لەو هەنگاوە ئەوەیە “پارێزگارى لە دەستەڵاتى کۆنگرێس بکەن لە بڕیاردانى لە فرۆشتنى چەک و مامەڵەکان لەو بوارەدا”.

.

پێشتر لە تویتێکدا، کریس مۆرفى سیناتۆرى ئەمریکى لە تویتەرى خۆیەوە هۆشدارى دا لەوەى “ترەمپ دەیەوێت بۆشاییەکى یاسایی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى دەرباز بێت لە یاسای سنوردارکردنى فرۆشتنى چەک، بۆ ئەوەى پرۆسەى فرۆشتنى بۆمب بە سعودیە جێبەجێ بکات، بە بێ گەڕانەوە و ڕەزامەندى کۆنگرێس، کە ڕەنگە لە ماوەى ئەم هەفتەیەشدا ئەوە ڕوبدات”.

.

یاریدەدەرەکانى کۆنگرێس لەو بارەیەوە بە میدیاکانى ئەمریکایان ڕاگەیاندووە، یاسایەک هەیە “لە بارى لەناکاودا، سەرۆکى ئەمریکا بۆى هەیە مامەڵەى فرۆشتنى چەک و تەقەمەنى بکات بە بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس”.

.

چەند سیناتۆرێکى نزیک لە ترەمپ هۆشدارى ئەوەیان داوە، پشتگیرى ناکەن گەر ترەمپ بیەوێت لەپشت کۆنگرێسەوە هەر مامەڵەیەک بکات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل