fbpx
Shadow Shadow

کۆشکی سپی کار لەسەر سنووردارکردنی رێژەی وەرگرتنی پەنابەران دەکات

08:28 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی کار لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی وەرگرتنی پەنابەری یاسایی بۆ ساڵی داهاتوو دەکات.

.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، پشت بەست بە چەند سەرچاوەیەکی ناو کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا پلانی ھەیە گۆڕانگاری لە پڕۆگرامی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەمریکا بکات کە لە “شەڕ و گوشاری سیاسی و برسێتی” ھەڵاتوون.

.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ناو کۆشکی سپی لەبارەی ئەم پرسەوە، یەکێک لە بەرپرسانی باڵا پێشنیاری ئەوەی کردووە، بەدەر لە دۆخی بەپەلە، پێشوازی لە هیچ جۆرە پەنابەرێک بۆ ئەمریکا نەکرێت.

.

هەروەها باس لەوەکراوە بۆ ساڵی داهاتووە تەنیا  10 تا 15 ھەزار پەنابەر وەربگیرێن.

.

نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، پێشنیازی ئەوەشکراوە، درێژە بە پێشوازی ئەو کەسانە بدرێت کە لە عێراق و ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە لەگەڵ یەکە سەربازییەکان، دیبلۆماتی و ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا کاریان کردووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئەمریکیەکە، چاوەڕێی دەکرێ ئەم پێشنیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی بەرپرسانی کۆشکی سپی تاوتوێ بکرێت و تێیدا بڕیار لەسەر شێوازی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ساڵی داهاتوو بدرێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل