fbpx
Shadow Shadow

کۆشکی سپی: تڕەمپ ئاگاداری سەردانەکەی زەریف بۆ کۆبوونەوەکانی جی حەوت نەبووە

09:54 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو، محەمەد جەواد زەریفوەزیری دەرەوی ئێران، گەیشتە شوێنی کۆبوونەوەکانی لوتکەی جی حەوت لە فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە، کۆشکی سپیش ڕایگەیاند، تڕەمپ ئاگاداری سەردانەکە نەبووە.

.

لەوبارەوە فرانس 24 بڵاویکردەوە، جەواد زەریف لەگەڵ جان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرنسا و ئیمانۆئیل ماکرۆن  سەرۆکی وڵاتی فەرەنسا، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە پەراوێزی  کۆبوونەوەکانی جی حەوت لە شاری بیاریتس کۆبووەتەوە.

.

کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی ئیمانۆئیل ماکرون سەرۆکی فەرەنسا بووە، تەوەری سەرەکی، تاوتوێ کردنی پێشنیازەکانی فەڕەنسا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکابووە.

.

کۆشکی ئەلیزێ لە بارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند، ئەنجامی ئەرێنی هەبووە و  چەند ڕاوێژکارێکی  ئەڵمانی وبەریتانیش، تێیدا بەشداربوون.

.

ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی ئەلیزێ ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لە کۆبوونەوەکە بۆ پەرەپێدان وبەردەوامبوونی هەوڵە دبلۆماسییەکانە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

.

پێشتر ماکرۆن ڕایگەیاند، بانگهێشتکردنی زەریف بۆ بیاریتس بە ئاگاداری دۆناڵد تڕەمپ بووە، بەڵام وتەبێژی کۆشکی سپی زانیارییەکانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند،” سەردانەکەی زەریف، چاوەڕواننەکراو بووە و پێشوەخت ترەمپی لێ ئاگادارنەکراوەتەوە.”

.

وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ڕاستەخۆ شوێنی کۆبوونەوەکانی جی حەوتی جێهێشت.

کۆشکی سپی: تڕەمپ ئاگاداری سەردانەکەی زەریف بۆ کۆبوونەوەکانی جی حەوت نەبووە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل