fbpx
Shadow Shadow

تەواوی هاوکارییەکانی حکومەت بۆ کۆچبەران دەبڕدرێت

کۆشکی سپی بڕیارێکی دیکەی دژی کۆچبەرانی نایاسایی دەرکرد

10:37 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد

حكوومه‌تی ئه‌مریكا، یاسایەکی هەموار کردووەتەوە کە تێیدا تەواوی هاوکارییە داراییەکان بۆ کۆچبەرانی نایاسایی لەو وڵاتەدا کۆتایی پێدەهێنێت.

.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا واژووی لەسەر هەمواری یاسای هاوکاری بۆ پەنابەرانی نایاسایی کردووە کە تێیدا هاوکارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ئەو کۆچبەرانە کۆتایی پێدەهێنێت.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەمواری یاساکە به‌ئامانجی ئەوە دەرکراوە ئه‌و هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ بپارێزێت كه‌ بۆ كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت دابینكراوه‌.

.

به‌پێی هه‌مواره‌كه‌، هاوكاریی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆچبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌بڕدرێت و و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ش به‌ كۆچبه‌ران نادرێت.

.

له‌ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا هاتووه‌، “ئه‌م هه‌نگاوه‌ واده‌كات ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بە نایاسایی دەچنه‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و پشت به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ستن.”

.

هەروەها هاتووە، لەمەودوا ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی، هاوكاریی خۆراك و شوێنی مانه‌وه‌ بۆ كۆچبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه‌ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت، جگەلەوە مامه‌ڵه‌ی به‌هاووڵاتیبوونیش بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ناكرێت كه‌ ‌ئێستا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی‌ دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت بەو یاسایە كۆچبه‌ران بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانەیان پشت به‌ هاوكارییەکانی ده‌وڵه‌ت نەبەستن ، بڕیار وایە‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا بڕیاره‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل