fbpx
Shadow Shadow

کۆشکى سپى داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق دەکات

08:30 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و ڕاگرتنى توندوتیژییەکان دەکات دژى خۆیشاندەرانى عێراق.

.

کۆشکى سپى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرانبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتیانە”.

.

جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا هەست بە نیگەرانى قوڵ دەکات لەبارەى هێرشە بەردەوامەکان دژى خۆپیشاندەران و چالاکوانانى مەدەنى و ڕاگەیاندن لە عێراق، سەربارى کۆت و بەندە سەپێنراوەکانى سەر ئینتەرنێت لەو وڵاتە.

.

کۆشکى سپى ئەوەشى خستووەتەڕوو “سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندوتیژى و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازیی هەڵبژاردن دەکات”.

.

ئەمریکا پشتیوانى خۆى بۆ داواى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیشانداوە کە داواى لە حکومەتى عێراق کردووە توندوتیژى بەرانبەر خۆپیشاندەران ڕابگرێت و پابەندبێت بە بەڵێنەکانی سەرۆک کۆمارەوە بۆ تێپەڕاندنى چاکسازییەکانى بوارى هەڵبژاردن و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە.

.

نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژى یەکشەممە سێ قۆناغى پێشنیارکرد بۆ چارەسەرى قەیرانەکە لە عێراق، داواشى لە دەسەڵاتداران کرد خۆپیشاندەران ئازاد بکەن و لێپرسنەوە لەو  کەسانە بکەن کە بەرپرسن لە کوشتنى خۆپیشاندەران و پەلە بکەن لە دانانى چوارچێوەیەکى یاسایی بۆ هەڵبژاردنەکان و چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل