fbpx
Shadow Shadow

"ئەگەر کورد ئاگادار نەبێت"

کۆسرەت ڕەسوڵ هۆشدار دەدا لە “چەند ڕوداوێکی نەخوازراو” لە ساڵی نوێدا

22:33 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

كۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بە بۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و  داوا دەکات هەموو لایەنەکان هەرێم بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوە نوێکانی ناوچەکە بکەن لە پێناو پاراستنی کوردستان.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ، سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “لەئێستادا كوردستان و عێراق بە دۆخێكی یەكجار هەستیار و مەترسیداری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێپەڕ دەبێت، كاریگەرییەكانی ئەم ڕووداوانە لەسەر كوردستان كەم نین و ئەگەر كورد خۆی بۆ ئەگەرو گۆڕانكارییەكان ئامادە نەكات تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبێت”.

.

کۆسرەت ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەركە لەسەر هەموومان لە هێز و لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین و ساز و ئامادە بین بۆ هەر ئەگەرێك كە دێتە پێش، بە جۆرێك بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان بخەینە پێش هەر جۆرە بەرژەوەندییەكی كەسی و حزبی، تەنهاو تەنهاش دەتوانین بە یەكڕیزی زاڵ بین بەسەر كێشەكاندا”.

.

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی وتوشیەتی کە “ئاواتەخوازم ساڵی تازە ساڵی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و كۆتایی هێنان بێ بە ململانێكان، هەموومان پێكەوە كاربكەین لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و پەرەپێدانی چاكسازی و بەشداری ڕاستەقینەی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارو سیاسەتی گشتی هەرێمی كوردستان”.

.

دەربارەی عێراقیش کۆسرەت رەسول وتویەتی: “بۆ عێراقیش، بە یەك پاكێج و لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانمان بكەین و لەژێر سایەی عێراقێكی دیموكرات و فیدرالدا شەریكی ڕاستەقینەی دەسەڵات بین و پشتیوانی لە هەموو هەنگاوێكی چاكسازی بكەین”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل