fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆسرەت ڕەسوڵ داوای ڕاگرتنی کۆبوونەوەى ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات

21:43 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند، کۆسرەت ڕەسوڵ لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی داوای ڕاگرتنی سەرجەم کۆبوونەوەکانی کردووە.

.

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕایگەیاند، “لە نامەکەدا کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتییە گلەیی لە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کردووە.”

.

وتیشی، “کۆسرەت ڕەسوڵ داواشی کردووە پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.”

.

مستەفا چاوڕەش بۆ ناس کورد جەختیکردەوە کە “کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن و بڕیارە نوێنەری ئەنجومەنی باڵا سەردانمان بکات بۆ گفتوگۆ کردن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل