Shadow Shadow

کۆسرەت رەسوڵ عەلى کاتى بەستنى گۆنگرەى یەکێتى ئاشکرا کرد

17:49 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

کۆسرەت رەسوڵ عەلى، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کاتى بەستنى کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەى ئاشکرا کرد و رایگەیاند “هەفتەى داهاتوو یەکلایى دەکرێتەوە”.

.

لە میانەى بەشداریکردنى لە پرسەى کۆچى دوایى دایکى شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ عەلى، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى بە رۆژنامەنووسانى وت “لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی و لە هەفتەی داهاتوو كاتی بەستنی كۆنگرە یەكلادەكەینەوە”.

.

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلى، روونیکردەوە هێشتا بڕیارى لەسەر ئەوە نەداوە بۆ پۆستى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى خۆى کاندید بکاتەوە و ئاماژەى بەوە کرد “دواتر بڕیار لەسەر ئەوە دەدات”.

.

لەبەشێکى ترى لێدوانەکەیدا، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى بە ئەرێنێ ناوبرد و وتى “لەگەڵ پارتیدا هیچ كێشەیەكمان نییە”.

.

لێدوانەکەى کۆسرەت رەسوڵ عەلى لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی باڵای مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی پێشنیاری ئەوەى کردبوو لە رۆژی شەهیدانی یەكێتیدا کە دەکاتە 21ى 11ى 2019، چوارەمین كۆنگرەی یەکێتى ببەسترێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل