Shadow Shadow

کۆستا چی بە ناوبژیوانی یارییەکە وتوە؟

10:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 نیسان 2019
article image

 

ناس کورد-

پاش کۆتاییهاتنی یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید، ناوبژیوانی یارییەکە هۆکاری کردنە دەرەوەی دیەگۆ کۆستای ئاشکرا کرد، کە لە خولەکی 28ی یارییەکەدا کارتی سوری بەڕودا بەرزکردەوە.

 

لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە خولەکی 28ی یارییەکەدا ئارسەری یاریزانی بەرشەلۆنە لە دیەگۆ کۆستا هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی دا، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە بە فاوڵ هەژماری نەکرد و دیەگۆ کۆستاش هەستایەوە و بەرەو ڕوی ناوبژیوانەکە ڕۆشت و هاواری بەسەریدا کرد، بەو هۆیەشەوە “گێل مانزانۆ”ی ناوبژیوانی یارییەکە ڕاستەوخۆ کارتی سوری بەڕوی کۆستادا بەرزکردەوە.

 

پاش یارییەکەش لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا، ناوبژیوانی یارییەکە ئاماژەی بەوەکردووە: “دیەگۆ کۆستا بەشێوەیەکی ناشرین هێرشی کردووەتە سەرم و پێی وتوم ‘پیسایی بە دایکە لەشفرۆشەکەت دەکەم’ بەو هۆیەشەوە بە کارتی سور کردمە دەرەوە”.

 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانیدا لە یاریگای کامپ نۆ بەرشەلۆنەی خاوەن پلەی یەکەم میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندییەکەی کرد و بە دوو گۆڵی سوارێز و مێسی یارییەکەی بردەوە، بەوەش جیاوازی خاڵەکانی نێوان هەردوو یانەکە بووبە 11 خاڵ.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل