fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئێران هەڕەشەی لێدەکات

کۆریاى باشور هێزى بەرەو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست جوڵاند

09:16 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد–

 

کۆریاى باشور بڕیاریدا پلانەکەى جێبەجێبکات بۆ ناردنى هێز بۆ سنورە ئاوییەکانى گەروى هورمز، ئێرانیش هەنگاوەکە بە “مەترسیدار” ناودەبات.

.

وەزارەتى بەرگرى کۆریاى باشور ئەمڕۆ (سێشه‌ممه‌) لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بەهۆى بارودۆخى ئێستاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە، حکومەت بڕیاریداوە چالاکى یەکەیەکى هێزى ئاسمانى بەشێوەیەکى کاتى و لەپێناو پاراستنى هاووڵاتییانى و ئاسایشى کەشتییەکانى فراوانتر بکات.

.

ڕونیشیکردەوە، ئەرکى یەکەیەکى هێزى دەریایی لە کەنداوى عەدەن و کەنداوى عومان و کەنداوى عەرەبی فراوان دەکرێت، ئەو یەکەیە هەڵدەستێت بە پاراستنى هاووڵاتییان و کەشتییەکان لەژێر فەرماندەیی سوپاى کۆریادا.

.

ئەو هەنگاوەى کۆریاى باشور لەکاتێکدایە، دوێنێ (دووشەممە) ئێران هۆشداریدابووە ئەو وڵاتە لە جێبەجێکردنى پلانەکەى لەو بارەیەوە.

.

عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی ڕاگەیاند “پلانی كۆریای باشوور بۆ ناردنی كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی بۆ ناوچەی گه‌روی هورمز، هه‌نگاوێكی ڕه‌تكراوه‌یە و مەترسیدارە و هەرگیز قبوڵی ناکەین”.

.

وتیشى”ئەو هەنگاوەی کۆریای باشور ‌ڕوخێنه‌ره و ئه‌گه‌ر سیئۆل ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ڕێكاری توند و پێویست له‌ دژیان ده‌گرینه‌ به‌ر”.

.

هێرشکردنە سەر چەندین کەشتى نەوت لە گەروى هورمز لە نزیک کەناراوەکانى ئێران لە ساڵى ڕابردوودا، هانى بەرپرسانى ئەمریکایدا داوا لە هاوپەیمانەکانیان بکەن بەشدارى بکەن لە پاراستنى کەشتییەکان، بەڵام کۆریاى باشور دەڵێت یەکە سەربازییەکەى ناچێتە ناو هاوپەیمانى نێودەوڵەتییەوە.

.

یەکە سەربازییەکەى کۆریاى باشور لە ساڵى 2009 ەوە لە کەنداوى عەدەنە، بۆ یارمەتیدانى بەرەنگاربوونەوەى ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەر کەشتییەکان، بە هاوبەشى لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانى ئەفریقا و یەکێتى ئەوروپا.

.

یەکەکە لە 302 سەرباز و کەشتی و فڕۆکەى هەلیکۆپتەر و بەلەمى خێرا پێکدێت. ساڵى 2011 کەشتییەکى کۆریاى باشورى لەدەست چەکدارانى نەناسراو ڕزگارکرد.

.

کۆریاى باشور کە پێنجەم گەورەترین هاوردەکەرى نەوتە لە جیهاندا و یەکێک لە گەورەترین هاوردەکەرى نەوتى ئێران بوو، لە ئایارى ڕابردووەوە هاوردەکردنى نەوتى لە ئێرانەوە ڕاگرتووە، بەهۆى سزاکانى ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل