fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەیشتە وڵاتێکی ئەفریقی دیکە.. تەندروستی توشبووەکە لەو وڵاتە گەرمەدا چۆنە؟

09:30 هه‌ینی 28 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی نەیجیریا تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستی ئەووڵاتەش ڕایگەیاند، تووشبووەکە هاوڵاتییەکی ئیتاڵیە و تازە گەیشتووەتە نەیجیریا و تەندروستیشی جێگیرە.

،

درەنگانی شەوی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستی وڵاتی نەیجیریا کە دەکەوێتە کیشوەری ئەفریقیا یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسەی تووشی نەخۆشییەکە بووە هاوڵاتییەکی وڵاتی ئیتاڵیایە و لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی وڵاتی نەیجیریا کاردەکات.

،

ئاماژە بەوەکراوە، ئەوهاوڵاتییە ئیتاڵییە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە نەیجیریا لە 25ی شوباتدا سەردانی کەسوکاری کردووە لە شاری میلانۆ، دوێنیش گڕاوەتەوە نەیجیریا پاش گەڕانەوەشی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانی فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی لاگۆسی پایتەختی نەیجیریا پشکنینی بۆ کراوە  دەرکەوتووە کە تووشی نەخۆشییەکە بوو.

،

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی تەندروستی نەیجیریا، ئەو هاوڵاتییە ئیتاڵیە لە ئێستادا لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە و باری تەندروستیشی جێگیرە.

،

ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوونە بەڤایرۆسی کۆرۆنا ناوچەی باشوری بیابانی گەورەی کیشوەری ئەفریقا، پێشتریش لە هەریەکە لە وڵاتانی میسرو جەزائیر کە دەکەونە باکوری ئەفریقیاوە یەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل