fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەیشتە ناو حکومەتی ئێران

16:31 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ناو کابینەی حکومەتی ئێران و جێگری وەزیری تەندروستی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەپێکەنینەوە ڕایگەیاند کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

،

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2020، ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا بەپێکەنینەوە رایگەیاند: “ئەمەوێ ئەوەتان پێبڵێم کە منیش کۆرۆناوی بووم ودوێنێوە تام هەبوو و پشکنینی سەرەتاییم بۆ کرا و سەلمێنرا کە توشی ڤایرۆسەکە بووم و خۆم لە خەڵک دابڕیوە”.

،

حەریرچی دەشڵێت: “دەرمان وەردەگرم و بەگشتی دۆخم باشە. کەمێک تام هەیە، ئومێدم هەیە ئەوەش کەمببێتەوە”.

،

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماژە بەوەشدەکات: “ئەم ڤایرۆسە دیموکراتە و بەرپرس و کەسی ئاسایی ناناسێت، دڵنیابن شکست بە کۆرۆنا دەهێنین”.

 

،

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان تائێستا لە ئێران 95 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 15 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل