fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

کۆرۆنا گەیشتە قەتەر “توشبووەکە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە”

15:11 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە قەتەر تۆمارکرا، بەوەش ژمارەى ئەو وڵاتانەى ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاوبووەتەوە گەیشتە 62 وڵات.

.

وەزارەتى تەندروستى قەتەر ڕایگەیاند، ئەو کەسەى تووشى ڤایرۆسەکە بووە، هاوڵاتییەکى بەڕەچەڵەک قەتەری تەمەن 36 ساڵە و بەم دواییانە لە ئێران گەڕاوەتەوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووەکە لەناو ئەو هاوڵاتییانەدایە کە قەتەر ڕۆژى پێنجشەممە بە فڕۆکەیەکى تایبەت لە ئێرانەوە گەڕاندیانییەوە بۆ ئێران و خرانە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە.

.

وەزارەتى تەندروستى قەتەر باسى لەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە ڕەوانەى سەنتەرى نەخۆشییە گوازراوەکان کراوە و بەتەواوى جیاکراوەتەوە و بارى تەندروستى جێگیرە.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، کارەکە پێشبینیکراو بووە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەچەندین وڵاتى جیهان و ناوچەکە.

.

لە ئێستادا وەزارەتى تەندروستى قەتەر دەستیکردووە بە پشکنینى ئەو کەسانەى تێکەڵى توشبووەکە بوون و شوێنى تایبەتەتیان بۆ دیاریکراوە.

.

قەتەر تا ئێستا چەندین ڕێوشوێنى گرتووەتە بەر بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەوانە قەدەغەى هاتوچۆ بۆ چەند وڵاتێک.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل