fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا هەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر بودجەى عێراق دروست دەکات

23:28 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

چین کە بە گەورەترین کڕیارى نەوت لە جیهاندا دادەنرێت لەئێستادا بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە ئاستى کڕینى نەوت دابەزیوەو عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەى نەوتێکى زۆر بە چین دەفرۆشێت ئەوەش کاریگەرى لەسەر کەمبونەوەى هەناردەى نەوت دادەنێت.

,

شارەزایانى عێراقى پێیان وایە، بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین کاریگەرى لەسەر هەناردەى نەوتى عێراق دروست کردووە، چونکە عێراق چوارەم گەورەترین فرۆشیارى نەوتە بەو وڵاتە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر کارگە لە شارى ووهان پەکیان کەوتوەو داخراون.

,

بەپێى راپۆرتێکى پێگەى “بزنس ئینسایدەر” ووهان چەندین لقى کۆمپانیا گەورەکانى وەک “پیپسى، سیمینزى ئەڵمانى، بیجۆ و کۆمپانیاى شیاومى تایبەت بە دروستکردنى مۆبایل”ى لێیە، ئەوەش سەرەڕاى دەیان کارگەى ترى جیهانى.

,

خاوبونەوەى بەرهەمى ئەو کۆمپانیایانە لە چین بوەتە هۆى کەمبونەوەى داخوازى لەسەر نەوت و لەو بارەیەوە زرغام محەمەد عەلى، شارەزاى بوارى ئابورى عێراقى بە کەناڵى (الحرة)ى وتوە، لەبازاڕەکانى نەوتدا رۆژانە خواست لەسەر یەک ملیۆن بەرمیل کەمى کردوە.

,

بەپێى راپۆرتێکى پێگەى World Top Exports چین گەورەترین کڕیارى نەوتە لە جیهانداو وساڵانە بەبڕی 240 ملیار دۆلار نەوت دەکڕێت، عێراقیش چوارەم گەورەترین هەناردەکارى نەوتە بۆ چین و تەنها لە ساڵى 2018دا بەبڕى 22 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار نەوتى بە چین فرۆشتوە.

,

لەدواى وڵاتى هندستان، چین دووەم وڵاتى جیهانە بۆ ساخکردنەوەى نەوتى عێراق و هەر کاریگەریەک لە دابەزینى بڕى ئاستى کڕینى نەوت لەلایەن چینەوە کاریگەری لەسەر بودجەى عێراق دروست دەکات کە سەرچاوەى سەرەکى ئەو بودجەیە داهاتى نەوتە.

,

لەچەند هەفتەى رابرودوودا نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆیەوە بینى و پێگەى CNNى ئەمریکیش بڵاویکردوەتەوە، هۆکارەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنایەو ئەو دابەزینە کە نرخى یەک بەرمیل گەیشتە 50 دۆلار نزمترین ئاستە لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا تۆمار کرابێت.

,

سەبارەت بە کێشەى دابەزینى نرخى نەوت رێکخراوى ئۆپێک بڕیارى داوە رۆژانە بەرهەمهێنانى 500 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە، ئەوەش بۆ رێگەگرتن لە زیاتر دابەزینى نرخ، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى لەماوەى رابردوشدا جارێکى دیکە بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن ئەو رێکخراوەوە کەمکرایەوە.

,

کۆرۆنا کە لە کۆتاییەکانى مانگى 12ى ساڵى 2019 و سەرەتاى ساڵى 2020 لەوڵاتى چین بەتایبەتى لە شارى ووهانى ئەو وڵاتە بڵاوبویەوەو جیهانى ترساندوەو بەهۆى ئەوەشەوە زۆرینەى وڵاتانى جیهان گەشتەکان و بازرگانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرتوە و رێگەش نادەن هیچ هاوڵاتیەکى چینى بچێتە وڵاتەکانیانەوە ئەوەش لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە، سەرەڕاى ئەوەش تائێستا ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە زیاتر لە 25 وڵاتى جیهان، بەپێى دواین ئاماریش ئەو ڤایرۆسە بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى 563 کەس لە چین و زیاتر لە 20 هەزار توشبوش هەیە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل