fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا.. نیعمەت بۆ بەشێک لە سەرمایەدارەکان و نەگبەتى بۆ هاوڵاتیان

19:32 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڤایرۆسى کۆرۆنا کە چەند هەفتەیەکە جیهانى بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و دەیان کەسى کوشتووە و هەزارانیشى تووشکردوە، دیوێکى دیکەی هەیە کە تا رادەیەک جیهان لێى بێئاگایە، ئەویش فڕینى پشکى چەند کۆمپانیایەکە کە یەکێک لەو کۆمپانیایانە کە “کەمامە” دروستدەکات تەنها لەماوەى دوو هەفتەدا چوار هێندە نرخى پشکەکانى بەرزبوونەتەوە.

،

بەپێى راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، پشکەکانى کۆمپانیاى Kawamotoى ژاپۆنى کە تایبەتە بە دروستکردنی “کەمامە” تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە چوار هێندە بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک یەک پشکى ئەو کۆمپانیایە کە پێش ڤایرۆسەکە پێنج دۆلار بوو ئێستا گەیشتوەتە 23 دۆلار و 70 سەنت ئەوەش تەنها لە دوو هەفتەی ڕابردوودا.

،

ڕونیشکراوەتەوە، نرخى کۆمپانیاکە لە پێنج ملیار دۆلارەوە گەیشتوەتە 15 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار و سێ هێندە زیاتر بەرزبووەتەوە.

،

ئەو راپۆرتانە باس لەوەشدەکەن، ئەمە تەنها ئەو کۆمپانیا ژاپۆنیە ناگرێتەوە، بەڵکو چەندین کۆمپانیاى دیکەش هەن کە دەرمان و پێداویستى پزیشکى دروست دەکەن، ڤاپرۆسى کۆرۆنا بووەتە نیعمەت بۆیان ون رخى پشکەکانیان چەند هێندەى پێشوو  بەرزبوەتەوە.

،

دیوێکى دیکەی کۆرۆنا ئەوەیە ژمارەیەکى زۆریش کۆمپانیا پشکەکانیان دابەزیوە بەتایبەتى کۆمپانیا چینیەکان، ئەو ڤایرۆسە کە لە شارى ووهانى چینى بڵاوبوەتەوە زیانێکى ئابورى زۆرى لە چین و بەتایبەتى ئەو شارە داوە، چونکە ووهان یەکێکە لەناوەندە گرنگەکان بۆ بازرگانانى جیهان و 500 دامەزراوەى تێدایە و لەنێو هەزار شارى ئابورى چین پلەى 13یەمى هەیە، کەرتى “هوبی”یش کە ووهان ناوەندەکەیەتى بەشێوەیەکى گشتى هەزار و 16 دامەزراوەى تێدایە کە 44یان دامەزراوەى کۆمپانیا ئەمریکیەکانن و نزیکەى 40 یان هى کۆمپانیا ئەوروپیەکانن، هەروەها ژمارەیەکى زۆریش کارگەى دروستکردنى ئۆتۆمبێل و چەندین جۆر کەلوپەل و پێداویستى دیکەی تێدایە وەک کۆمپانیاکانى بیبسى و سیمنز.

،

بەپێى دوایین ئامارەکان تائێستا 170 کەس لە چین بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە هەروەها زیاتر لە حەوت هەزار و 700 کەسیش توشبون، توشبووى ئەو ڤایرۆسە لە زیاتر لە 15 دەوڵەتى دیکەی جیهان تۆمار کراوە کە بەهۆى ئەوانەوە بوون لە ووهانى چینەوە چونەتە ئەو وڵاتانە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل