fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا مەترسی لەسەر تۆپی پێ دروستکرد و چەند یارییەکی خولی ئیتاڵیا دواخران

15:09 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وڵاتە جیاوازەکاندا ترسی لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکانی تۆپی پێ دروست کردووە و لە یەکەم هەنگاودا بەوهۆیەوە چەند یارییەکی خولی یانەکانی ئیتاڵیا دواخرا.

 

،
لەوبارەیەوە جۆزێپی کۆنتی، سەرۆکی ئیتالیا رایگەیاند، بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە و پاراستنی هەموو لایەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دواخستنی سەرجە، چالاکی و رووداوە وەرزشییەکانیان لە هەرێمی ڤینیتۆ و لۆمباردیا داوە.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یارییانەی لەم هەفتەیەدا لەو وڵاتە دواخراون سێ یارییان لە خولی پلە یەکە کە هەریەک لە یارییەکانی ئینتەرمیلان و سامپدۆریا، هێلاس ڤیرۆنا و کالیاری، هەروهەا ئاتالانتا و ساسولۆیە.

،
بەوتەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، جگە لەو سێ یارییەی خولی پلەیەک، 39 یاری دیەکەیان لە خولەکانی نێوخۆ و تازەپێگەیشتووان و پلە دوو دواخستووە.

،

بەپێی دوایین ئامارەکان لە ئیتاڵیا تائێستا زیاتر لە 100 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتالیا تۆمارکراوە دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل