fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا سنورى وڵاتێکى دیکەى بڕى “ژمارەى ڕزگاربووان لە ژمارەى مردووان زیاترە”

13:00 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد–

 

یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەلجیکا تۆمارکرا، بەوەش ژمارەى ئەو وڵاتانەى کە ڤایرۆسکە تێیاندا بڵاوبووەتەوە گەیشتە 28 وڵات.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 4ی شوباتی 2020)، گۆڕانکارییەکی نوێ لە پێشهاتەکانی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا هاتە ئاراوە و ڤایرۆسەکە گەیشتە بەلجیکا.

.

حکومەتی بەلجیکا ڕایگەیاند “ئەو هاووڵاتییەی کە توشی نەخۆشییەکە بووە یەکێک بووە لەو نۆ هاوڵاتییەی کە لەچینەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکەمان”.

.

هەروەها هەر ئەمڕۆ توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ گیانی لەدەستدا، ئەوەش دووەمین توشبووە کە لەدەرەوەى چین گیانى لەدەستدابێت.

.

ئەمڕۆش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند “تەنها لەسەدا %2ی ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لەدوای توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە زۆر زیاترە لەژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە بە ڤایرۆسەکە.

.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانى، تائێستا لەسەرتاسەری جیهان 686 توشبوی کۆرۆنا چارەسەرکراون کە 665 کەسیان لە چین بوون و ئەوانەی دیکەش لە تایلەند و ئوستوراڵیا و ڤێتنام و سریلانکا بوون.

.

هەروەها لەڕۆژی 23ی کانونی دووەمیشەوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهان 427 کەس گیانیان لەدەستداوە، 20 هەزار و 636 کەسیش توشى ڤایرۆسەکە بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل