fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا سنورى سێ وڵاتى دیکە دەبڕێت

19:07 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەهەر سێ وڵاتى لوبنان و ئیسرائیل و ئیتاڵیا تۆمارکرا، بەوەش ژمارەى ئەو وڵاتانەى ڤایرۆسەکە تێیدا بڵاوبووەتەوە رووى لەبەرزبوونەوە کرد، لەگەڵ هەوڵى بەردەوامى وڵاتان بۆ رێگرى لە زیاتر تەشەنەسەندنى.

.

حەمەد حەسەن وەزیرى تەندروستى لوبنان، ئەمڕۆ هەینى توشبوونى هاوڵاتییەکى لوبنانى کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەى بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند، لەگەڵ بوونى دوو حاڵەتى گومانلێکراو، ئەوەش یەکەم دەرکەوتنى کۆرۆنایە لەو وڵاتەدا.

.

توشبووەکەى لوبنان ژنێکە , ڕەوانەى نەخۆشخانەى رەفیق حەریرى کراوە لە بەیروت بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پێویست.

.

لاى خۆیەوە، وەزارەتى تەندروستى ئیسرائیل تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە هاوڵاتییەکى ئیسرائیلییە و لەناو ئەو 11 ئیسرائیلییەدا بووە کە لەسەر کەشتى “دايموند برنسيس”ى گەشتیارى بوون لە نزیک کەناراوەکانى یابان.

.

ئەو کەسانە ئێوارەى پێنجشەممە سەرجەمیان گەڕانەوە ئیسرائیل، دواى هێشتنەوەیان لەژێر رێوشوێنى تەندروستیدا بۆ ماوەى دوو هەفتە لە یابان.

.

بەرپرسانى ئیسرائیل ڕایانگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانە خراونەتە ژێر چاودێرى وردى تەندروستییەوە و لەشوینێکى جیاکراوە لەخەڵک دانراون.

.

هاوشێوەى ئیسرائیل، ڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتە ناوچەى لومباردى لە باکورى ئیتاڵیا، بەرپرسانى ناوچەکە تۆمارکردنى شەش حاڵەتى توشبوون بەو ڤایرۆسەیان ڕاگەیاند.

.

بەرپرسێکى ناوچەکە ڕایگەیاند، پشکنین بۆ سەدان کەس دەکەن کە لەگەڵ توشبووانى ڤایرۆسەکەدا مامەڵەیان کردووە.

.

هەروەها لە ئێران کە ماوەى چەند رۆژکە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ئەو وڵاتە، وەزارەتى تەندروستى ئەو وڵاتە تۆمارکردنى 13 حاڵەتى نوێی توشبوون بەو ڤایرۆسەى ڕاگەیاند، کە حەوتیان لە شارى قوم، چوار حاڵەت لە ئێران، سێ حاڵەتیش لە جیلانن.

.

وتەبێژى وەزارەتەکە ئاشکرایکرد، تا ئێستا پێنج حاڵەتى گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە تۆمارکراون.

.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا نزیکەى 75 هەزار حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناوچە جیاجیاکانى جیهان تۆمارکراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل