fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا سنورى دوو وڵاتى دیکە دەبڕێت

09:28 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

هەردوو وڵاتى فەنزوێلا و مۆریتانیا تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.

.

دیلسى رودریگیز جێگرى سەرۆکى فەنزوێلا  ڕایگەیاند، دوو توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتەکەى تۆمارکراون، کە ژنێک و پیاوێکە و لە ئەوروپاوە گەڕاونەتەوە.

.

جەختیشیکردەوە، سەرجەم قوتابخانە و دامەزراوە فێرکارییەکان دادەخرێن.

.

لاى خۆیەوە، نیکۆلاس مادورو سەرۆکى فەنزوێلا حاڵەتى ئامادەباشى ڕاگەیاند، دواى ئەوەى دوو حاڵەتى توشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکران.

.

وتیشى “دۆخى کەرەنتینەکردنى بەکۆمەڵ دەستپێدەکەین”.

.

هاوکات وەزارەتى تەندروستى مۆریتانیا، تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.

.

محەمەد نەزیر وەزیرى تەندروستى مۆریتانیا ڕایگەیاند “توشبووەکە کەرەنتینەکراوە، دەوڵەت هەموو هۆکارەکان بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنى توشبووان”.

.

وتیشى “توشبووەکە رۆژى نۆى ئازار لەئەوروپاوە گەڕاوەتەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل