fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کۆرۆنا بەبێ ئەوەی بگاتە سعودییە هەڕەشە لە ئابوری ئەو وڵاتە دەکات

17:01 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

دواجار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، سعودییەی  ناچار کرد بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی عەمرە لە هاوڵاتیانی سەرجەم ئەو وڵاتانە ڕابگرێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە، کە ئەوەش زیانێکی گەورە لە ئابوری ئەو وڵاتە دەدات، بەتایبەتی ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تا هاتنی کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەردەوامی هەبێت.

،

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2018ی تایمز ئۆف ئیندیا، داهاتی سعودیە لە حەج و عومرە ساڵانە بە 12بلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەمەش دەکاتە 20٪ی بەرهەمی گشتیی ناوخۆی سعودیە جگە لە نەوت و 7٪ی کۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆی سعودیە لە ساڵێکدا.

،

هاوکات بەگوێرەی ئاماری دەزگای گشتیی ئاماری سعودییە، ساڵی 2019 لە دەرەوەی سعودییەوە یەک ملیۆن و 855 هەزار و 27 کەس بەمەبەستی حەج سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، هەروەها ژمارەی کەسانی بیانی لەناو سعودییە کە فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە ژمارەیان 634 هەزار و 379 کەس بووە کە کۆی گشتییان دەکاتە دوو ملیۆن و 489 هەزار و 406 کەس. 

،

لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا، سعودییە گەشتی لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کردووە و ئەوەش کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە دروست دەکات، بەتایبەت ئەگەر کۆرۆنا تا کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەردەوام بێت و گەشتی حەج پەک بخات.

،

لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە 30 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە کە دواترینیان ئێران و عێراق بوون. تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 80 هەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل