fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

کۆرۆنا ئەوروپای تەنیوە.. ژمارەى مردووان 500 کەسى تێپەڕاند

23:18 دوو شه‌ممه‌ 09 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

لە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ڤایرۆسی  کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، لە ئیتاڵیا 97 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە گەیشتە سەروو 500 کەس. 

. 

ئەمرۆ دووشەممە، 9ى ئاداری 2020، ئاژانسی پاراستنی مەدەنی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، 97 کەسی دیکە لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 463 کەس. 

.

بەپێی ئامارەکان، لە دەرەوەی چین تا ئێستا 854 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیەش ئیتاڵیا 50%ـی ئەو ژمارەیەی بەردەکەوێت. 

.

تاوەکو ئێستا لە وڵاتانی ئەوروپا 511 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانە: 21 کەس لە فەرەنسا، 16 لە ئیسپانیا، چوار کەس لە بەریتانیا لەناو 319 توشبوودا، سێ کەس لە هۆڵەندا، دوو کەس لە سویسرا و دوو کەس لە ئەڵمانیا لەکۆى 484 توشبوو.

.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 797 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، تەواوی ژمارەی تووشبووانیش گەیشتوەتە نۆ هەزار و 172 کەس، لەو ژمارەیەش 724 کەس چاکبوونەتەوە. 

. 

هاوکات، تیدروس ئەدانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند، “تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 100 وڵاتی جیهان و گیرۆدەبوونی زیاتر لە 100 هەزار کەس و مردنی زیاتر لەسێ هەزار کەس بەو ڤایرۆسە ئەوە دەگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە بووەتە پەتایەکی جیهانی و ترسناک”.

.

وتیشى، “جیهان لەژێر ڕەحمەتی ئەو ڤایرۆسەدا نییە، چونکە ئەو ڕێکارانەی کەهەمووان پەیڕەوی دەکەن وایکردووە کاریگەرییەکانی ئەو ڤایرۆسیە تاڕادەیەکی باش قەتیس بکرێت، کۆرۆناش دەبێتە یەکەم پەتا لە مێژوو کە بتوانرێت کۆنتڕۆڵبکرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل