fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نەخشەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەجیهاندا

کۆرۆنا؛ لە درمێکى وەرزییەوە بۆ پەتایەکى کۆنتڕۆڵنەکراو

09:22 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

تادێت مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا زیاتر بەرۆکی وڵاتانی جیهان دەگرێت، لە ئێستادا ترسی ئەوەش هەیە ئاستی نەخۆشییەکە لە درمێکی وەرزییەوە بگۆڕدرێت بۆ ئاستی پەتایەکی جیهانی ترسناک و کۆنتڕۆڵنەکراو.

 .

 دوێنێ (دووشەممە)، وڵاتانی کوەیت و بەحرین و عێراق، تۆمارکردنى یەکەم تووشبویان بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکانیان ڕاگەیاند، جەختیان لەوەشکردەوە کە سەرچاوەی تووشبوونی حاڵەتەکان وڵاتی ئێران بووە.

.

 بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی کوەیت، ئەو سێ کەسەی کە لە کوەیت وەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون یەکێکیان هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی سعودییەیە  دوو کەسەکەی دیکەش هاووڵاتی کوەیتین، ئاماژە بەوەشکراوە هەرسێ تووشبووەکە پێشتر گەشتی وڵاتی ئێرانیان کردووە لە شاری مەشهەدی ئەو وڵاتە بوون.

.

هەروەها دەسەڵاتدارانى عێراق کە یەکەم حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنایان ڕاگەیاند، جەختیانکردەوە توشبووەکە هەڵگرى ڕەگەزنامەى ئێرانییەو ماوەیەک لەمەوبەر لە تارانەوە هاتووەتە عێراق.

.

 بەپێی ڕاپۆرتێکى بی بی سی، لەسەرئاستی جیهان جگە لە وڵاتی چین، هەردوو وڵاتی ئیتاڵیا و کۆریای باشور لە خەباتێکی بێوچانن  لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، دوێنێ (دووشەممە) وڵاتی ئیتاڵیا چوارەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە نەخۆشییەکە ڕاگەیاند.

.

 تیدورس ئەدناهۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، وتى “لە ئێستادا ترسی ئەوە هەیە دەرفەتی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە لە دەست دەربچێت”.

کۆرۆنا؛ لە درمێکى وەرزییەوە بۆ پەتایەکى کۆنتڕۆڵنەکراو

.

 

وتیشى “ڕێژەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە لە ئێستادا 2%، بەڵام تائێستا ژمارەی دروستی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە بە شێوەیەکی فەرمی نەزانراوە چەندە”.

.

 هاوکات مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند ” پێشتر وەک پەتایەکی جیهانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنادا نەکراوە، بۆیە وڵاتانی جیهان تەنها ڕێگریان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووە، ئەگەر ئەو ڕێکارانەش نەبوایە توانای کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە ئەستەم دەبوو”.

.

ئێران

.

تائێستا زیاتر لە 43 حاڵەتی توشبوو بە نەخۆشییەکە لە ئێران تۆمارکراوە، 12 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوه‌ گیانیانلەدەستداوە، زۆربەی حاڵەتەکانیش لەشاری قوم بوون، بەوپێیەش بەرزترین ڕێژەی حاڵەتی مردن بەو نەخۆشییە لەدەرەوەی وڵاتی چین کە سەرچاوەی نەخۆشییەکەیە لەوڵاتی ئێرانە.

.

هەردوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەئێران، وڵاتانی عێراق، پاکستان، ئەرمینیا و تورکیا سنورە زمینی و ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا داخست.

کۆرۆنا؛ لە درمێکى وەرزییەوە بۆ پەتایەکى کۆنتڕۆڵنەکراو

.

ئیتاڵیا

.

 تائێستا 165 حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە، چوار کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، حکومەتی ئەو وڵاتە ڕێکاری تەندروستی تووندی لە ناوچەکانی “لومباردیا و ڤینیتۆ” گرتووەتە بەر، هەموو شوێنە گشتییەکانی ئەو دوو ناوچەیەشی داخست و بەوهۆیەشەوە لەئێستادا زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی لە دانیشتوانی ئەو دوو ناوچەیە ناتوانن بەبێ ڕێگە پێدانی فەرمی لەشارەکانیان بچنە دەرەوە.

 

کۆرۆنا؛ لە درمێکى وەرزییەوە بۆ پەتایەکى کۆنتڕۆڵنەکراو

.

کۆریای باکور

.

تائێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە کۆریای باکور تۆمارنەکراوە، بەڵام وەک ڕێکارێکی تەندروستی حکومەتی کۆریا باکور 380 کەس بیانی کە ئەندامانی نێردە دبلوماسییەکانن خستووەتە ژێر جیاکەرەوەی پزیشکی تووندەوە بۆ ماوەی یەک مانگ.

.

حکومەتی کۆریا باکور لە ئێستادا زیاتر لە سێ هەزارکەس لە دانیشتوانی هەرێمی “نۆرس بیۆنگان”، کەدەکەوێتە سەر سنوری نێوان چین و کوریا خستوەتە ژێر چاودێری پزیشکی وردەوە ئەوەش پاش دەنگەوی بڵاوبوونەوەی  نەخۆشییەکە لەو ناوچەیە.

.

کۆریای باشور

.

 زۆرترین حاڵەتە تۆمارکراوەکان بە کۆرۆنا لە دەرەوی سنوری وڵاتی چین لە کۆریای باشورە، بە گوێرەی ئامارەکانی دەزگا تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە 810 کەس  گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و 8 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردون.

.

چین

.

 دوێنێ (دووشەممە)، حکومەتی چین 490 حاڵەتی نوێی تووشبووى بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند،  لە 23ى کانوونی دووەمی ئەم ساڵیشەوە دەسەڵاتدرانی وڵاتی چین شاری ووهان کە سەرچاوەی نەخۆشییەکە بوو خستووەتە ژێر جیاکەرەوەی تەندروستی تووندوە.

.

 تائێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە نزیکەی سێ هەزارکەس لەو وڵاتە گیانی لەدەستداو ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە  نزیکەی 100 هەزار کەس، لە دەرەوی وڵاتی چینیش زیاتر لە هەزار و200 کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون کە لە 30 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە  20 کەسیش بە هۆی نەخۆشییەکەوە لە دەرەوی چین گیانیانلەدەستداوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل