Shadow Shadow

کۆتینیۆ دەگەڕێتەوە لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنەش ڕازی بووە

22:06 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە ئەوروپییەکان، کۆتینیۆی بەڕازیلی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەی لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنەش بەوە ڕازیبووە.

.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، کە فیلیپ کۆتینیۆ بەھۆی ھاتنی گریزمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاری داوە یانەکە جێبهڵێت و یانەکەشی بەوە رازی بووە.

.

ئەو ڕۆژنامە بەڕیتانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتینیۆ بۆ ماوەی دوو وەرز و بە شێوەی خواستن دەگەرێتەوە لیڤەرپول، لەگەڵ ئەگەری کڕینی ھەمیشەیی بە 88 ملیۆن یۆرۆ لە پاش ئەو دوو وەرزە.

.

ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە لە ساڵی 2018 لە یانەی لیڤەرپولەوە بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، بەڵام نەیتوانی لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت کە لە لیڤەرپوڵ پێشکەشی دەکرد.

.

پاش چوونی گریزمانیش بۆ یانەی بەرشەلۆنە، هەروەها هەوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ کڕینی نێیمار، کۆتینیۆ ترسی لەوە هەیە لە پلانەکانی ڤاڵڤێردیدا نەبێت بۆ وەرزی نوێ، بۆیە بڕیاری ڕۆشتنی لە یانە کەتەلۆنییەکە داوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل