Shadow Shadow

کۆتا پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا

10:37 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

نەوزاد ساڵح*

.

پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە٢٣ تا٢٦/٥/٢٠١٩ ئەنجام درا بۆ ٧٥١ ئەندام لە کۆی دەنگدەرانی ٢٧ وڵات ، ٤٢٧،٠٠٠٠٠٠ چوارسەدوبیست و حەوت ملیۆن دەنگدەر بەشداربوون.

.

یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لەمانگی ٦/ساڵی ١٩٧٩ دائەنجام دراوە دوای کۆتای دووجەنگی جیهانی.

.

بیرۆکەی دروست بوونی پەرلەمانی ئەوروپا لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی بەریتانیاوە (چەرچل) ەوە داڕێژراوە لە اساڵی ١٩٤٦ بەناوی (یەکێتی وڵاتانی ئەوروپا) بۆ ئەوەی بەهۆی ئەم یەکێتیەوە ڕێ لە بیری توندڕەوی بگیرێت وتەوژمی شەڕوئاشوب کەم بکرێتەوە و دیموکراتی و بچەسپێنریت کە ئامانج لەم یەکێتیەش بەرقەرارکردنی ئاشتی و ڕووبەڕووبونەوەی بیری توندڕەوی بوو،سەرەتای دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٥٨ لەڕۆما بەناوی یەکێتی ئابوری ئەوروپا دەستی پێ کرد،بنکەی سەرەکی لەشاری (بروکسل) ە هەر پێنج ساڵ جارێک کۆدەبنەوەوهەڵبژاردن دەکەن،ئەمەجاری نۆهەمە هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادەکرێت،لەدوای هەلبژاردنی تەشریعی هندەوە بەدووهەم هەڵبژاردن هەژمار دەکریت، دەنگدەر دوای تەمەنی ١٨ ساڵی دەتوانێت دەنگ بدات تەنها لە یۆنان نەبێت١٧ ساڵیش دەتوانێت دەنگ بدات،لەنەمسا و ماڵتاش لە١٦ساڵەوەدەتوانن دەنگ بدەن لە %٣٦.٩ لەنوینەرەژنەکان ئەوروپین لەهەڵبژاردنی٢٠١٤ ی پەرلەمانی ئەوروپادا لە %٣٦.٩ ڕێژەی ژنان بوون کەئەمەشبەبەرزترین ڕێژە هەژماردەکرێت لە میژووی هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا کە لەساڵێ١٩٧٩ دەکرێت کەلەهەمان ساڵدا ڕیژەی ژنان لە %١٦.٣.

 

گرنگترین کێشەکان

.

١-کێشە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان

٢- دەرچوونی بەریتانیا لە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا

٣- مل ملانێی سوروشین واتە سۆشیال دیموکراتەکان و محافزکارەکان.

٤- دیاردەی کۆچ وکۆچبەران

٥- ژینگە پارێزی

٦- بێکاری وهەڵاوسان

٧- پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتی

.

ئەگەر بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەروە ئەوا (٧٠٥) کورسی دەمێنێتەوە بۆ کێ بڕکێ ی پارت وکاندیدەکان بۆ پینج ساڵی ترکە نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان بکەن و بەشداربن لە دارشتنی سیاسەت و یاسای یەکیتیەکە،بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی وڵاتەکان کورسیەکان دابەشکراون کە ئەڵمانیا گەورە ترین وڵاتیانەو٩٦ کورسی بۆتەرخان کراوە و ماڵتاش بچوکترینیانە کە کەمترین کورسی دەبێت کە (٦) شەش کورسیە چۆنیەتی بەڕێوە چونی پرۆسەکەش لە وڵاتێکەوە بۆوڵاتێکی ترجیاوازە بۆ نمونە لە ئیتاڵیا بەچەندبازنەیەک بەڕێوە دەچیت بەلام لە ئەڵمانیا یەک بازنەیە،ئەم پەرلەمانە سێ بالەخانەی فەرمی هەیە لە شارەکانی ستراستبۆرگی فەرەنساو شاری بروکسلی بەلجیکاو ئەوەی سێ هەمیان لە لۆکسمبۆرگە کە ئەمینداریەتی گشتی پەرلەمان و دەستەی ئیداری لەخۆ دەگرێت.

.

بوونی کاندیدە کوردەکان…

.

لەوڵاتەکانی هۆڵەندا و سوید و فنلەندا چەندین بەر بژێری کورد بەشداربوون لەم پرۆسەیەدا لەوانە خاتوو شەم احمد کە کاندیدی ژمارە (١٣)بوولەسەر لیستی پارتی کاری هۆڵەندی،ئۆزلەم ئالیف لەسەرپارتی سۆشیال دیموکراتی سوید،میلتەن ئۆکشۆ لەسەرلیستی هەمان پارت هەرلە هۆڵەندا،ئەڤین ئینجر کە خەلکی ئامەدی باکوری کوردستانە لەسەرپارتی سۆشیال دیموکراتی سوید،علاالدین باسبوگا لەسەرلیستی هەمان پارت لە فینلەندا بوونی ئەم کاندیدە کوردانە و دەرچوونی دووکورد لەم پرۆسەیەدا مایەی خۆشحاڵیەبۆهەموو کوردو هیوادارین بتوانن دەنگی کورد بگەیەننە نێو ئەم پەرلەمانەو داکۆکی بکەن لە مافە رەواکانی گەلی کورد.

.

پەرلەمانی ئەوروپا بودجەی یەکێتی ئەوروپا پەسەند دەکات کە بڕەکەی (١٦٥) ملیار یۆرۆ زیاترە وبەشێکی ئەم بودجەیە بۆ چالاکی رێکخراوە نا حکومیەکان وبەشێکی بۆپاراستنی ژینگەیەوهەروەها بە شێکیشی بۆ لێقەوماوانی کارەساتەکانە جگە لە خەرجکردنی بەشێکی بۆکارە ڕۆتینیەکانی کۆبونەوەو بۆنەکانە.

.

کێشەی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و پۆپۆلیستەکان

.

دوای دروست بونی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەسەرەتای ٢٠١١ەوەو کردنەوەی دەرگای کۆچبەری بۆ ئەوروپا کاری گروپە تیرۆرستیەکان زیادی کردو پارتە راسترەوە توند رەوەکان بەرەو هەڵکشان هاتن،بە هەڕەشەکانیان ترسیان لە دلی هاوڵاتیاندا چاندوە و کێشەی گەورەیان دروست کرد وێڕای ساردکردنەوەی دەنگدەران ودوژمنایەتی کردنی لیبرالیزم و دادپەروەری،پۆپۆلیستەکان وراسترەوە توندرەوەکان بەرەیەکی بابەتی کۆیاندەکاتەوە و خۆئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنن ئەوروپا دوچاری کێشەی گەورەدەکەن ،پرۆسەکە بەگشتی(ڕێژەی بەشداربوا ن لەم پرۆسەیەدا %٥٢ بوە ئەوەی کەهەستی پێ دەکرێت تا ئێستا پارتە لیبرالەکان بەرەو هەلکشان و براوە هەنگاویان ناوە و پارتەکەی ئەنگێلا مێرکل %٢٨ دەنگەکانی بەدەست هێناوە و %٨ دەنگەکانی لەدەستداوە،سۆشیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا شکستیانخواردوەو راستڕەوە توندرەوەکانی فەرەنسا لە پێشترن .

.

*بەڕێوەبەری سەنتەری دیاکۆ بۆهەڵبژاردن وڕاپرسی

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل