Shadow Shadow

"هەر مووچەخۆرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت"

کۆتایی مانگی پێنج دوامۆڵەتە بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کاری شۆفێریی تاکسی دەکەن

14:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئادار 2019
article image

 

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی لە موچەخۆران دەستپێکردووە، لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە تاوەکو 1/6 مۆڵەت بە موچەخۆران دەدات، ئەگەرنا تووشی سزای یاسایی دەبنەوە.

 

سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا دەستمانکردووە بە ئەنجامدانی ڕێکارەکان بۆ قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی لە کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و مووچەخۆران”.

 

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی ڕێکارەکانی وەزارەتەکەیانەوە بۆ ئەو پرسە وتی: “فۆڕمێكی‌ ئەلیکترۆنیمان ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه‌، هەر فەرمانگەیەک کۆپی فۆڕمەکە وەردەگرێت و ده‌بێت سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ و مووچه‌خۆران پڕیبكه‌نه‌وه‌، دواتر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ده‌كرێت”.

 

“پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و ئەو ڕێکارانەی پێویستن بۆ بڕیارەکە پێویستە تاوەکو بەرواری 1/6/2019  تەواو بکرێت، چونکە لەو ڕۆژەوە ڕاستەخۆ بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت و هەرکەسێک کە بڕیارەکە دەیگرێتەوە لەو ڕۆژە بەدواوە ئۆتۆمبێلی تاکسی پێبێت تووشی سزا و لێپێچینەوە دەبێتەوە”، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وای وت.

 

بەپێی وتەکانی سامی جەلال، هه‌نگاوه‌كان له‌لایه‌ن مەفه‌رزه‌كانی‌ هاتوچۆه‌وه‌ جێبەجێدەکرێت، كه‌ تیایدا له‌ڕێگه‌ی‌ فۆرمه‌كه‌وه‌ زانیارییان له‌سه‌ر مووچه‌خۆران ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بێت، یاخود مووچه‌خۆربێت و كاری شۆفێری تاكسی بكات، لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی له‌گه‌ڵده‌كرێت.

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێك، كاری شۆفیری تاكسی بۆ گشت ئەفسەر و كارمەندانی میلاكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، بەرگری ‌و فریاكەوتن، رەگەزنامە، هاتووچۆ، پاسەوانی سنوور ‌و پۆلیسی گومرگ) ‌و كارمەندانی میلاكی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ‌و گشت هێزە چەكدارەكان لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق قەدەغەكرد.

هەر بەپێی نوسراوەكە، فەرمانبەرانی میلاكی شارستانی ئەوانەی پلەی وەزیفیان لە پلە  حەوت بەرەو خوارە‌وەن دەتوانن كاری شۆفێری تاكسی بكەن، بەمەرجێك رەزامەندی فەرمانگەكەیان هەبێت و پێویستە ساڵانە ئەو رەزامەندییە نوێبكرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل